• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 210
  • دوو شەممه 2/11/1391
  • رۆژژمێر :

عێراق؛ له‌ 2012دا رێژه‌ي جيابونه‌وه‌ 40% به‌رزبوه‌ته‌وه‌

به‌پێي راپۆرتێكي رۆژنامه‌ي (مۆنيتۆر)ي ئه‌مه‌ريكي له‌ ساڵي 2012دا رێژه‌ي كێشه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان، كه‌ بوه‌ته‌ هۆي جيابونه‌وه‌ي ژن و مێرده‌كان زيادي كردوه‌ و ژنانيش زياتر بونه‌ قورباني.

بە پێي ڕاپورتي سايتي سبەي:

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، كه‌ به‌پێي چه‌ند ئامارێك و لێدوانێكي كه‌ساني ئاگادار له‌و بواره‌دا، كه‌ به‌ رۆژنامه‌كه‌يان راگه‌ياندوه‌، به‌ به‌راورد به‌ ساڵاني رابردو له‌ ساڵي 2012دا رێژه‌ي ته‌ڵاق له‌ عێراقدا 40% زياديكردوه‌.

هه‌ر به‌پێي ئامارێكي فه‌رمي ئه‌نجومه‌ني باڵاي دادوه‌ري، كه‌ رۆژنامه‌كه‌ بڵاويكردوه‌ته‌وه‌، ته‌نها له‌ مانگي ئه‌يلولي ساڵي 2012دا 5380 حاڵه‌تي جيابونه‌وه‌ هه‌بوه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، كه‌ به‌ ته‌نها كێشه‌ي دارايي هۆكاري جيابونه‌وه‌كان نين، به‌ڵكو به‌زۆر به‌ شوداني كچان به‌ كه‌سانێك، كه‌ خۆشيان ناوێن هۆكارێكي سه‌ره‌كيه‌ بۆ جيابونه‌وه‌.