نووري ماليکي داواي 195 ميليۆن دولار له ڕووسيا ده‌کات
سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق له ژێر ناوي پاره کۆميسيۆني مامڵه‌ي چه‌ک کڕين له ڕووسيا (شيريني مامه‌ڵه)داواي 195 دۆلار پاره له‌و وڵاته ده‌کات.
عه‌لي شه‌لا، ئه‌ندامي ليستي ده‌وڵه‌تي ياسا له ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عێراق به شه‌فه‌ق نيووزي ڕاگه‌ياندووه که نووري ماليکي سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق به‌هۆي به‌ستني گرێبه‌ستي 4 ميلياردي چه‌ک کڕين له ڕووسيا داواي پاره‌ي کۆميسيۆن و شيريني ده‌کات له‌و وڵاته.
پاگه‌نده‌ي ئه‌وه‌شي کردووه که ماليکي ئه‌م مه‌رجه‌ي خستۆته به‌رده‌ست ليژنه‌ي ڕووسيا که‌يان ده‌بێت ڕووسيا به‌هۆي ئه‌نجام داني ئه‌و مامڵه‌وه 195 ميليۆن دولار بداته ليژنه‌ي باوه‌ري ماليکي و يان به بڕي ئه‌و پاره‌يه چه‌ک زێده له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌که بداته ئه‌رته‌شي عێراق.
له لايه‌کي ديکه‌وه شه‌فه‌ق نيووز له زماني سه‌رچاوه‌يه‌کي ئاگاداري دۆسيه‌ي گرێبه‌ستي چه‌ک کڕين له ڕووسيا، بڵاويکرده‌وه :ليژنه‌ي ياوه‌ري ماليکي بۆ به‌ستني گرێبه‌ستي چه‌ک کڕين به ڕێژه‌ي 195 ميليۆن دولار به بۆنه‌ي ئه‌و گرێبه‌سته‌وه پاره‌يان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌سکه‌نده‌ر وه‌تووت ئه‌ندامي کۆميسيۆني ئاسايش و به‌ره‌ڤاني له ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عێراق، ڕاگه‌ياند: ڕووسيا گرێبه‌ستي 4 ميليارد دۆلاريي چه‌کي له‌گه‌ڵ عێراقي هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
وه‌تووت له کۆنفڕانسێکي ڕۆژنامه‌وانيدا وتي: هه‌ندێ گرووپ و لايه‌نه سياسييه‌کاني عێراق به به‌رزکردنه‌وه‌ي ده‌نگۆي تێوه‌گلاني ئه‌و گرێبه‌سته به گه‌نده‌ڵييه‌وه بوون به‌هۆي هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ي گرێبه‌سته که و ڕووسيا ئاماده نه‌بوو چه‌که‌کان به عێراق بفرۆشێت.
ناوبراو ئامانجي ئه‌و گرووپانه‌ي به لاواز کردني ئه‌رته‌شي عێراق زاني.
نووري ماليکي چه‌ند مانگ پێش ئێستا گرێبه‌ستي 4.2 ميليارد دۆلاريي چه‌ک کڕيني له‌گه‌ڵ ڕووسيا واژۆ کرد بۆ کڕيني فڕۆکه‌ي جه‌نگيي ميگ 29 و 30 کۆپته‌ر و هه‌روه‌ها مووشه‌کي پێشکه‌وتوو.
به‌ڵام دواتر ليژنه‌يه‌کي 34 که‌سي له نوێنه‌راني په‌رله‌ماني عێراق ڕايگه‌ياند ئه‌م گرێبه‌سته تێوه‌گلاوي گه‌نده‌ڵييه.
شه‌فه‌ق نيووز
کوردپرێس