ئێران بوو به 77 ميليۆن
به‌پێي ڕاپۆرتي فه‌رمي ناوه‌ندي ئاماري ئێران، ژماره‌ي دانيشتوواني ئێران له سه‌رماوه‌زي ئه‌مساڵ (1391) سنووري 77 ميليۆني تێپه‌ڕاند.
به‌پێي هه‌واڵي تێبياني کوردي و کوردپرێس: ناوه‌ندي ئاماري ئێران له لاپه‌ڕه‌ي سه‌ره‌کي ماڵپه‌ڕه‌که‌ي که به‌رده‌وام ژماره‌ي دانيشتوواني ئێران پيشان ده‌دات، ڕايگه‌ياند که حه‌شيمه‌تي ئێران بۆ زياتر له 77 ميليۆن و 84 هه‌زار که‌س به‌رز بۆته‌وه.
به‌پێي ڕاپۆرته‌که؛ ژماره‌ي دانيشتوواني ئێران له کاتژمێر 18 و 17 خوله‌کي ڕۆژي شه‌ممه 2ي سه‌رماوه‌زي 1391 گه‌يشته 77 ميليۆن که‌س.
له سه‌رژمێريي ساڵي 1390ي هه‌تاوي که له‌لايه‌ن ناوه‌ندي ئاماري ئێرانه‌وه ئه‌نجام درا ژماره‌ي دانيشتوواني ئه‌م وڵاته له‌و ساڵه‌دا 75 ميليۆن ڕاگه‌يێندرا.
به‌پێي ئه‌و سه‌رژمێرييه؛ له‌و 75 ميليۆن و 149 هه‌زاره 4/50 له‌سه‌ديان نێرينه، 6/49 مێينه و 5/28 گوندنشين و 4/71 له‌سه‌د دانيشتووي شارن.