ئيندۆنيسيا: به‌هۆي لافاوه‌وه 26 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا
به‌هۆي باران باريني زۆر‌و لافاوه‌وه 26 كه‌س له جاكارتاي پايته‌ختي ئيندۆنيسيا گيانيان له‌ده‌ستداو زياتر له 100 هه‌زار كه‌سي تريش ماڵ و حاڵيان جێهێشت.وته‌بێژي پۆليسي جاكارتا رايگه‌ياند، زۆربه‌ي زۆري قوربانييه‌كان به‌هۆي شۆرتي كاره‌باوه گيانان له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌يه‌كيشيان به‌هۆي لافاوه‌وه خنكاون، كه له‌چه‌ند شوێنێك ئاسته‌كه‌ي گه‌يشتۆته 2 مه‌تر.
به‌هۆي باران باريني زۆر‌و لافاوه‌وه 26 كه‌س له جاكارتاي پايته‌ختي ئيندۆنيسيا گيانيان له‌ده‌ستداو زياتر له 100 هه‌زار كه‌سي تريش ماڵ و حاڵيان جێهێشت.وته‌بێژي پۆليسي جاكارتا رايگه‌ياند.
له ئێستادا زياتر له 103 هه‌زار كه‌س له شوێني كاتيدا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌دواي روخان و هه‌ره‌سهێناني به‌نداوێكيش له‌ناوه‌ڕاستي جاكارتاي پايته‌ختدا ئاستي لافاو له‌شاره‌كه‌دا گه‌يشتۆته به‌رزترين ئاستي و رێژه‌ي له‌سه‌دا سي شاره‌كه‌ي گرتۆته‌وه به سه‌نته‌ري بازرگاني و كۆشكي سه‌رۆكايه‌تيشه‌وه.لاي خۆيه‌وه محه‌مه‌د هيدايه‌ت وه‌زيري پيشه‌سازي ئيندۆتيسيا ڕايگه‌ياند، پێده‌چێت به‌هۆي لافاوه‌وه زۆربه‌ي وه‌به‌رهێنه بيانيه‌كان جاكارتاي پايته‌خت جێبهێڵن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدايه كه به‌وته‌ي چاودێران، حكومه‌تي ئيندۆنيسيا شتێكي ئه‌وتۆي نه‌كردووه بۆ به‌هاناوه چووني لێقه‌وماوان كه شاياني باس بێت.