• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 155
  • چوار شەممه 4/11/1391
  • رۆژژمێر :

گه‌وره‌ترين تۆڕي تيرۆريستي له‌ بابل ده‌ستگيرده‌كرێت

وته‌بێژي ره‌سميي وه‌زاره‌تي ناوخۆي عيراق ده‌ستگيركردني تۆڕێكي تيرۆريستي كه‌ سيانيان ئه‌ميري كه‌تيبه‌كاني سه‌ر به‌ رێكخراوي تيرۆريستي ئه‌لقاعيده‌ن له‌ پارێزگاي بابل راگه‌ياند.

عه‌ميد سه‌عد ئيبراهيم وته‌بێژي ره‌سمي وه‌زاره‌تي ناوخۆي عيراق رايگه‌ياند: به‌شي هه‌واڵگري به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي پۆليسي پارێزگاي بابل توانيونيان گه‌وره‌ترين تۆڕي تيرۆريستي كه‌ ناوي (ولايه‌تي باشور) يان له‌خۆيان ناوه‌ و سه‌ربه‌ كه‌تيبه‌ي (البرا‌‌‌ء)ن و ئه‌ميري كه‌رته‌كه‌ كه‌ ناوي (ئه‌بو عه‌لي) يه‌ و دوو ياريده‌ده‌ري ده‌ستگيركراون.

 

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كيشدا كه‌ ئه‌مڕۆ 20-1 وه‌زاره‌تي ناوخۆي بڵاويكردۆته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ توانيويانه‌ 3 ئه‌ميري كه‌تيبه‌كاني رێكخراوي تيرۆريستي ئه‌لقاعيده‌ ده‌ستگيربكه‌ن، تائێستاش 22 كه‌س له‌و تۆڕه‌ ده‌ستگيركراون و ده‌ستيش به‌سه‌ر رێژه‌يه‌كي زۆر له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نيدا گيراوه‌.

وته‌بێژي ره‌سميي وه‌زاره‌تي ناوخۆي عيراق راشيگه‌ياند: جموجوڵه‌كاني ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ هه‌ردوو پارێزگاي بابل و كوت بووه‌، له‌وانه‌ش ئه‌نجامداني ته‌قينه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ي (شاوي) له‌ حله‌ و ته‌قاندنه‌وه‌ي بازاڕي زوبه‌يديه‌ و چێشخانه‌يه‌ك له‌ پارێزگاي كوت.