• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 207
  • سێ شەممه 10/11/1391
  • رۆژژمێر :

په‌رله‌مانتارێكي ده‌وڵه‌تي ياسا: نه‌خێرو هه‌زار نه‌خێر بۆ گۆڕيني مالكي

وه‌ليد حلي په‌رله‌مانتاري ليستي ده‌وڵه‌تي ياسا رايگه‌ياند، له‌لايه‌ن ليستي هاوپه‌يماني نيشتيمانيه‌وه‌ هيچ نيه‌تێك له‌ئارادا نيه‌ بۆ گۆڕيني نوري مالكي سه‌رۆك وه‌زيراني عێراق‌و، داواي كرد له‌و كه‌سانه‌ش كه‌ داواي گۆڕني ده‌كه‌ن با په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنێكي پێشوه‌خت ئه‌نجام بده‌ن.

وه‌ليد حلي به‌ ماڵپه‌ڕي مه‌دا پرێسي راگه‌ياند، مالكي به‌ رێوشوێني ده‌ستوري هاتووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، هه‌ر كه‌سێكيش له‌و بڕوايه‌دايه‌ كه‌  حكومه‌ت به‌ شێوه‌يه‌كي راست ‌و دروست كاره‌كاني ناكات، با روبكه‌نه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ي په‌رله‌مان‌و ئه‌نجامداني هه‌ڵبژاردني پێشوه‌خت.وه‌لدي حلي جه‌ختيكرده‌وه‌ نه‌خێرو هه‌زار نه‌خێر بۆ گۆڕيني نوري مالكي ‌و، له‌ناو هاوپه‌يماني نيشتيمانيدا هيچ ئاڕاسته‌يه‌ك نيه‌ بۆ باسكردني ئه‌و مه‌سه‌له‌يه‌، چونكه‌ مالكي به‌ ڕێوشوێني ده‌ستوري خۆي هاتووه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ي ليستي ده‌وڵه‌تي ياسا پێيوايه‌ مالكي پارێزه‌ري ئه‌من ‌و ئاسايش بووه‌ له‌ نێوان سوننه‌و شيعه‌دا، به‌ تايبه‌ت دواي كوشتارێكي تايه‌في له‌ نێوان ساڵاني 2005 تا 2007.دوێني ليستي عێراقيه‌ داواي له‌ هاوپه‌يماني نيشتيماني ‌و مه‌رجه‌عه‌كاني نه‌جه‌ف كرد نوري مالكي سه‌رۆكي حكومه‌ت بگۆڕن، چونكه‌ گفتوگۆو وتوێژه‌كان هيچ ئه‌رزشێكيان نه‌ماوه‌، له‌ سايه‌ي بوني مالكيدا. 

سەرچاوه:ماڵپەري nrt tv