دوايين هه‌وڵه‌کان له خۆپيشاندانه‌کاني فه‌لووجه
سه‌رچاوه‌کاني هه‌واڵ باس له‌وه ده‌که‌ن که خۆپيشانده‌ران ده‌ستيان گرتووه به سه‌ر بۆرجێکي سه‌ربازي سه‌ر به سوپاي عێراق و به هێزه‌کاني سوپايان چۆڵ کردووه.
ئێواره‌ي ڕۆژي ڕابردوو خۆپيشانده‌راني ناڕازيياني فه‌لووجه هه‌ڵيانکوتايه سه‌ر بۆرجێکي سه‌ربازي له باکووري ئه‌و شاره و ده‌ستيان به سه‌ريان گرت به بێ ئه‌وه‌ي هيچ زيانێکي گياني لێبکه‌وێته‌وه.
هێزه‌کاني به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي سوپاي عێراق له ڕومادييه‌وه به‌ره‌و فه‌لووجه به‌ڕێکه‌وتن و له چه‌ند ناوچه‌يه‌کي قه‌زاکه جێ‌گير بوونه.
ئه‌مه له حاڵێکدايه که ڕۆژێک دواي ته‌قه‌کردني هێزه‌کاني سوپاي عێراق له خۆپيشانده‌راني شاري فه‌لووجه و کوژران و برينداربووني نێزيک به 70 که‌س، چه‌ند که‌سێکي نه‌ناسراو ڕۆژي ڕابردوو چوار سه‌ربازي ئه‌رته‌شي عێراقيان ڕفاندووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌کاني هه‌واڵي عێراقي ڕايانگه‌ياندووه که ئێواره‌ي ڕۆژي شه‌ممه دوو سه‌ربازي عێراقي به‌هۆي ته‌قه‌لێکردني نيشانشکێنێکه‌وه له شوێنێکي نادياري شارۆچکه‌ي فه‌لووجه بريندار بوونه.
ئاماژه‌شيان به‌وه کردووه که سه‌رۆک هۆزه‌کاني ئه‌و ناوچه‌يه داوايان له سوپاي عێراق کردووه پاشه‌کشه له فه‌لووجه بکات.
هاوکات به‌رپرسێکي عێراق به هه‌واڵده‌ريي شينهۆواي وت: زانياريمان وه‌ده‌ست هێناوه که ئه‌لقاعيده‌ي عێراق ئۆپراسيۆنێکي چه‌کداري نوێي له‌ژێر ناوي "غه‌زاي تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه" به‌ڕێ خستووه که هێزه‌کاني سوپاي عێراق له سه‌رتاسه‌ري ئه‌و وڵاته بکاته ئامانج.
ئه‌م به‌رپرسه که ناويشي نه‌درکاوه ئاشکراي کرد که ئه‌لقاعيده خه‌ڵاتي يه‌ک هه‌زار دۆلاري بۆ هه‌ر ئه‌ندامێکي خۆي که سه‌ربازێکي عێراق بکوژێت يان به‌ديل بگرێت، ده‌دات.
سۆمه‌رييه نيووز له زمان شێخ محه‌مه‌د ئه‌لده‌ليمي له که‌سايه‌تييه ئايينييه‌کاني ئه‌لئه‌نباره‌وه نووسي: کردنه ئامانجي هێزه‌کاني سوپاي عێراق حه‌رامي شه‌رعييه.
خۆپيشانداني ناڕه‌زايه‌تي فه‌لووجه دواي ئه‌وه‌ي په‌ره‌ي سه‌ند که چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێش به هه‌زاران خۆپيشانده‌ر له فه‌لووجه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داواي ئه‌نجامداني چاک‌سازي هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ي 4ي تيرۆري و ياساي لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌ري و ئازادکردني ئه‌و که‌سانه‌يان کرد که به وته‌ي ئه‌وان به بێ هه‌بووني به‌ڵگه له زيندانه‌کاني عێراقدا ماونه‌ته‌وه.
کوردپرێس