هێرشي سايبێري بۆ سه‌ر سايتي وه‌زاره‌تي داده‌وانيي ئه‌مريکا
به پێێ راپۆرتي ماڵپه‌ري هه‌واڵيي ده‌ره‌وه‌ي سنور له زمان هه‌واڵده‌ريي شێنهوا، سايتي وه‌زاره‌تي دادي ئه‌مريکا رۆژي شه‌ممه دواي هێرشي سايبێريي هه‌کێره‌کان له به‌رده‌ست ده‌کارهێنه‌راني ئه‌و سايته هاته ده‌رێ. هه‌کێره‌کان به ده‌رکردني به‌ياننامه‌يه‌ک که له سايتي وه‌زاره‌تي دادي ئه‌مريکا بڵاو کرايه‌وه، داواي ئه‌نجامداني چاکسازيي له سيسته‌مي داده‌وانيي ئه‌مريکايان کردووه.
له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا وريايي دراوه به کاربه‌ده‌ستاني ئه‌مريکايي بێت‌و خۆببوێرن له ئه‌نجامداني چاکسازيي داده‌وانيانه، زانياره قۆزراوه‌کاني سايتي وه‌زاره‌تي دادي ئه‌مريکا ده‌خه‌نه به‌رده‌ستي تێکڕاي خه‌ڵک.
پێشتر و له رۆژي هه‌ينيش،'ژا‌نێت ناپۆليتانۆ' وه‌زيري ئاسايشي ناوخۆي ئه‌مريکا، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ري هێرشي سايبێري به‌ربڵاو، که زيانه‌کاني به راده‌ي هێرشه‌کاني 11ي سه‌پاتمبه‌ري 2001ه، وريايي دابوو. وه‌زيري ئاسايشي ناوخۆي ئه‌مريکا داواشي له کۆنگرێسي ئه‌و وڵاته کرد ياسايه‌ک بۆ ده‌سته‌به‌ركراني ئاسايشي ئه‌لکتڕۆنيکي دياريي بکا که ده‌وڵه‌ت له‌و رێگايه‌وه بتوانێ له بواري ئالۆگۆڕي زانيار‌ييه‌کان، په‌يوه‌نديي له‌گه‌ڵ که‌رتي تايبه‌ت هه‌بێ بۆوه‌ي رێگريي بکا له‌هه‌رچه‌شنه هێرشێک بۆ سه‌ر ژێرخانه‌کان که زۆربه‌يان ئي که‌رتي تايبه‌تن. کۆنگرێسي ئه‌مريکا تاکوئێستا ره‌زامه‌نديي به‌و داواکارييه نيشان نه‌داوه.
سەرچاوه:سايتي سەحەري کوردي