فه‌للوجه: دوو سه‌ربازي عێراقي ده‌كوژرێن
له سێ هێرشي جيادا له شاري فه‌لوجه، دوو سه‌ربازي عێراقي ده‌كوژرێن و سێ سه‌ربازي تريش ده‌فڕێندرێن.
وه‌ك كاردانه‌وه‌يه‌ك به‌رامبه‌ر كوژراني 7 خۆپيشانده‌ران و برينداركردني زياتر له 50 خۆپيشانده‌ري تر له‌لايه‌ن سوپاي عێراقه‌وه له خۆپيشاندانه‌كاني رۆژي رابردووي فه‌للوجه، له سێ هێرشي جيادا دوو سه‌ربازي سوپاي عێراقي كوژران و سياني تريش برينداربوون.
له‌مياني دوو هێرشي جيادا له‌لايه‌ن ژماره‌يه‌ك چه‌كداري نه‌ناسراو، بۆسه‌ر دوو خاڵي پشكنين له فه‌لوجه، دوو سه‌رباز كوژران و يه‌كێكي تريش برينداربوو.
هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌ك چه‌كداري نه‌ناسراويش ئۆتۆمبيلێكيان ڕفاندووه كه سێ سه‌ربازي تێدا بووه‌و به‌ره‌و شوێنێكي ناديار هه‌ڵهاتوون.
پەيام tv