ڕه‌زامه‌نديي ڕێبه‌ري ئێران له‌گه‌ڵ لێبوردني ژماره‌يه‌ک له حوکمدراوان
هاوکات له‌گه‌ڵ ڕۆژي له‌دايکبووني حه‌زره‌تي محه‌مه‌د (د.خ)؛ ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێران ڕه‌زامه‌ندي ده‌ربڕي له‌سه‌ر پێشنياري به‌خشين و که‌مکردنه‌وه‌ي حوکمي ژماره‌يه‌ک له حوکمدراواني دادگاکاني ئه‌و وڵاته.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕي ڕاگه‌يێنه‌ريي نووسينگه‌ي ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي، هاوکات له‌گه‌ڵ ڕۆژبوونا حه‌زره‌تي محه‌مه‌دي مسته‌فا (د.خ) و ئيمام جه‌عفه‌ر سادق و سي و چواره‌مين ساڵڕۆژي سه‌رکه‌وتني شۆڕشي ئيسلامي، ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي له‌گه‌ڵ لێبوردن و که‌مکردنه‌وه‌ي حوکمي هه‌زار و 295 حوکمدراوي دادگاکاني گشتي، شۆڕش، ڕێکخراوي قه‌زايي هێزه چه‌کداره‌کان و ته‌عزيراني حکوومه‌تيي ئێران ڕه‌زامه‌ندي ده‌ربڕيوه.
ئايه‌توڵڵا ئامۆلي لاريجاني، سه‌رۆکي ده‌سه‌ڵاتي دادوه‌ريي ئێران به‌بۆنه‌ي ڕۆژي له‌دايکبووني پێغه‌مبه‌ري مه‌زن و ساڵڕۆژي سه‌رکه‌وتني شۆڕشي ئيسلامي له نامه‌يه‌کدا بۆ ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي، پێشنياري لێبووردن و که‌مکردنه‌وه‌ي حوکمي هه‌زار و 295 حوکمدراو که کۆميسيۆني پێوه‌نديدار، سه‌ڵاحييه‌تياني په‌سند کردبوو، هێنايه ئاراوه که ئه‌م پێشنياره له لايه‌ن ڕێبه‌ري ئێرانه‌وه ڕه‌زامه‌ندي له‌سه‌ر درا.