مێژووي کتێبخانەي شاري بەغداد
سه‌ره‌تا له تابلۆي كتێبخانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م، چونكه سهرەتاي فه‌تحي هه‌موو كتێبێك (اقرا)ه خوێندنه‌وه‌يه ، ئێوه ئه‌زانن پێغه‌مبه‌ري نازدار(عليه الصلاة والسلام) له شاخێك كه بهرزييهكهي 634مه‌تره،ئه‌وه‌ي كه چوبێته مه‌ككه ئه‌و جێگايه‌ي كه پێغه‌مبه‌ر(عليه الصلاة والسلام) تيايدا دانيشتووه ئهشكهوتي(حراء)ه هێنده شاخه‌كه به‌رزه ئه‌گه‌ر كه‌سێكي به‌هێز بڕوات به كاتژمێرێك دهيبڕێت، شاخێكه پێكهاتهكهي به‌ردينه كه سه‌ر ده‌كه‌ويت ده‌بێت ئاگات له خۆت بێت بۆ ئه‌وه‌ي نهكهويت بچيت به‌سه‌ر ئه‌و شاخه‌دا ، پێغه‌مبه‌ري خودا (عليه الصلاة والسلام) له ڕهمهزانێك له ڕهمهزانهكاني ساڵدا ده‌چێته ئه‌و جێگايه، هێشتا پێغه‌مبه‌رايه‌تي بۆ نه‌هاتووه ، بير ده‌كاته‌وه له‌م گه‌ردونه له گه‌رماي ئه‌و مه‌ككه‌وه ئه‌م پياوه تێده‌گات له جێگايهكهوه كه هيچچ شارستانيهتێكي تێدا نييه ، به مێشكيدا دێت ئه‌م پياوه به‌ڕێزه كه بير بكاته‌وه، خۆ ناگونجي ئه‌م دنيايه هه‌ر ئاوا به سادهيي و ئاساني دروست بوبێ ئه‌م بتانه ئه‌م سيسته‌مه جوانه‌ي گه‌ردون به‌ڕێوه به‌رن!..
سه‌يري كتێبخانه‌كان بكه‌ن له جيهاني ئيسلاميدا يه‌كه‌م كتێبخانه بۆ ماوه‌ي 5ظ ظ ساڵێك كتێبخانهي به‌غداد يه كه‌م كتێبخانه بووه له هه‌موو جيهاندا كتێبهكاني هيچ كه‌سێك نه‌يتوانيوه بيژمێرێت ئه‌وه‌نده كتێبي زۆري تێدا بووه.
بۆيه ده‌چێته ئه‌وێ بێزاره له‌و خهڵكهي كه هه‌يه ،بێزاره له‌و پهرستشهي كه ئهيكهن ، بێزاره لهسيستەم و دەسەڵاتيان، بۆيه پێويستي به‌وه هه‌يه كه گۆشه‌گير بێت له خه‌ڵكه نه‌فام و نهزانهي ، خواي گه‌وره‌ش ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نازداره(عليه الصلاة والسلام)خۆي په‌روه‌رده‌ي كردووه بارێكي واي ئهياتێ كه بێزار ببێت له‌و بارودۆخه وه‌ك چن خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت:((ال‌م يجدك يتيما فآوي))تۆ هەتيوێك نهبويت خۆمان په‌روه‌رده‌مان كردي ئه‌ي محمد ، كه ده‌چێته ئه‌و جێگايه يه‌كه‌م په‌يام بۆ ئومهتي پێغه‌مبه‌ر(عليه الصلاة والسلام) وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌راني تر كه هاتوون به تايبه‌تي بۆ گه‌لێك و نهتەوهيهك هاتوون به‌ڵام من بۆ هه‌موو جيهان هاتووم و خوێندهواريشي نييه هيچ شتێك نازانێ نه ئه‌زانێ بنووسێ و نه بخوێنێێته‌وه ،يه‌ك ووشه‌ي بۆ يهته خواره‌وه ئه‌ويش ووشه‌ي (اقرا)ه بخوێنه وئايا ناپرسن بۆ له‌ناو ئه‌م هه‌موو ئه‌حكامه جوان و زۆرهي ئيسلام‌دا هه‌يه بۆچي يه‌ك ووشه يۆ محمد(عليه الصلاة والسلام) دابهزي ، ووشه‌كه‌ش به‌وه ده‌ست پێده‌كات ئه‌فه‌رمووێ بخوێنه ، باسمان كرد كه نه توانيويه‌تي بخوێنێته‌وه و بنوسێت، به واتاي فه‌رمان واته خواي گه‌وره فه‌رماني پێ ده‌كات، سه‌ره‌تاي هه‌موو زانستێك و به خوێندنه‌وه‌يه و پێشكه‌وتني هه‌موو گه‌لان و وڵاتێك به خوێندنه‌وه‌يه ،پێگهيشتني هه‌موو شارستانيهتێك به خوێندنه‌وه‌يه، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووي خوێندنه‌وه نازانم هيچ نازانم ،جبرئيل(عليه السلام)پێ ده‌فه‌رموێت بخوێنه ، كه‌واته سه‌ره‌تاي دهستپێكي هه‌موو دنيا بۆ ئه‌وه‌ي ئێمه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنين خوێندنه‌وه بوو..
له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌دا خه‌ڵكي تێدا بووه ته‌نها كاري ئه‌وه بووه كه كتێب بۆ خەڵکي بدۆزێته‌وه ، بۆ نمونه كه‌سێك ڕۆيشتووه وتويهتي پێويستم به كتێبێكه له‌سه‌ر مێژووي شاري باقه‌لان ، شاري باقه‌لان ئێستا ئه‌و شاره هيچ شوێنهوارێكي نه‌ماوه له كوردستاندا له نێواني سلێماني و هه‌ولێردابه له نزيكي قه‌زاي دوكانه ، ئه‌و كه‌سانه‌ي خه‌ڵكي ڕانيه و دوكان و قهڵادزي بن ئه‌زانن باقه‌لان له كوێدايه ، باقه‌لان يه‌كێك بووه له هه‌ره شاره گه‌وره‌كان زياتر له ده هه‌زار بۆ دوازده هه‌زار خه‌ڵكي تێدا ژياوه ، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مي ته‌تاردا خاپور بووه هيچ شتێكي نه‌ماوه ، وه باقهلانيش به زنجيره چيايي كاني وتمانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تاوه‌كو ده‌گاته‌و باقه‌لان ، وه شارێكي زۆر نازدار و جوان بووه ، وه شارێكي زانستي زۆر جوان بووه ، وه گه‌وره‌ترين كتێبخانه له‌دواي كتێبخانهي به‌غداد له ناوچه‌كاني كوردستاندا كتێبخانهي باقه‌لان بووه،وه شتێكي زۆر گرنگي تێدا بووه له‌ناوه ئه‌م كتێبخانهيهدا بۆ نموونه كه‌سێك كتێبێكي ويستووه به‌ڵام خۆ چاپخانه نه‌بووه ئه‌و كتێبهي بۆ چاپ بكات، به‌ڵام خه‌ڵكيان هه‌بووه كه دانيشتون ناويان (نەساخين) بووه كتێبه‌كه‌يان بۆ نووسيوه‌ته‌وه و ياويانهتێ كه كڕيويهتي يان به‌شێوه‌يه‌كي تر، وه له‌ناو ئه‌م كتێبخانهيهدا زانکۆي تێدا بووه ، ئه‌م زانکۆيە خه‌ڵكێك له ده‌ره‌وه ئه‌هات له ناو ئه‌م كتێبخانهيهدا ئهمايهوه ئه‌وه‌ي تيايدا بژيايە خه‌ليفه‌ي موسوڵمانانيش پاره‌ي دابه‌ش ده‌كردبۆ ئه‌وه‌ي بيدا به‌م خوێندكارانه بخوێنن زۆر بايه‌خيان به زانست ئه‌دا.
سايتي ئاييني رێگا