ئه‌نجومه‌ني وه‌زيراني عيراق، كۆبوونه‌وه‌ي نائاسايي ده‌به‌ستێت
به‌مه‌به‌ستي گفتوگۆكردن له باره‌ي قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ي زيانلێكه‌وتوان به‌هۆي بارانباريني زۆر‌و دروستبووني لافاوه‌وه، ئه‌نجومه‌ني وه‌زيراني فيدڕاڵ، ئه‌مڕۆ (يه‌كشه‌ممه 3ي شوبات) دانيشتنێكي نائاسايي ده‌به‌ستێت، سه‌رچاوه‌يه‌كيش ڕايده‌گه‌يه‌نێت ئه‌گه‌ر بڕياري قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه ده‌ربچێت، پێناچێت زيانلێكه‌وتواني هه‌رێم بگرێته‌وه.
ئه‌ميندارێتي گشتيي ئه‌نجومه‌ني وه‌زيراني عيراق، له ڕاگه‌يه‌ندراوێكيدا ڕايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌مڕۆ دانيشتنێكي نائاسايي ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران ده‌به‌سترێت.
به پێي ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌يه‌كي ده‌ست (خه‌ندان) كه‌وتووه، دانيشتنه نا ئاساييه‌كه‌ي ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران، به‌مه‌به‌ستي گفتوگۆكردنه له باره‌ي پاڵپشتيكردن‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ي ئه‌و هاوڵاتييانه‌ي كه به‌هۆي بارانبارين‌و لافاوه‌وه زيانيان پێگه‌يشتووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كيش له ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران، بۆ خه‌ندان ڕايگه‌ياند:" پاش كه‌مێكي ديكه دانيشتنه‌كه ده‌ستپێده‌كات، ره‌نگه بڕيار له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ي زيانلێكه‌وتوان به‌هۆي باران‌و لافاوه‌وه بدرێت، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و بڕياره، ئه‌گه‌ر ده‌ربكرێت، ناوچه‌كاني هه‌رێمي كوردستان، بگرێته‌وه".
دانيشتنه ئاساييه‌كاني ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران، له رۆژاني سێشه‌ممه‌ي هه‌موو هه‌فته‌يه‌ك ده‌به‌سترێت‌و تائێستا چوار دانيشتني ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران له ساڵي 2013 ، به بێ ئاماده‌بووني وه‌زيره‌كاني سه‌ر به ئيئتيلافي عيراقييه، ئه‌نجامدراوه.