• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 244
  • سێ شەممه 17/11/1391
  • رۆژژمێر :

هه‌ر خێزانێكي زه‌ره‌رمه‌ندي لافاو به‌ دوو مليۆن دينار قه‌ره‌بو ده‌كرێته‌وه‌

ته‌له‌فزيۆني عێراقيه‌ بڵاويكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌ني وه‌زيراني عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كي نائاسايدا كه‌ ته‌رخانكرابوو بۆ تاوتوێكردني هاوڵاتياني زه‌ره‌رمه‌ندي لافاوي بارانبارينه‌كان، بڕياريدا هه‌ر خێزانێكي زه‌ره‌رمه‌ند به‌ دوو مليۆن دينار قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌.

دوێنێ ئه‌نجومه‌ني پارێزگاي سه‌لاحه‌دين داواي بڕي 200 مليار ديناري كرد بۆ قه‌ره‌بونكردنه‌وه‌ي زياتر له‌ 4500 خێزان كه‌ به‌هۆي لافاوي چه‌ند رۆژي رابردووي پارێزگاي سه‌لاحه‌دينه‌وه‌ دوچاري زياني ماددي بونه‌ته‌وه‌و ماڵ وحاڵيان لێ تێكچووه‌.

له‌لايه‌كي تره‌وه‌ ئوسامه‌ نوجه‌يفي سه‌رۆكي په‌رله‌ماني عێراق به‌ڵێنيدا له‌ په‌رله‌مان گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر ئاليه‌تي چۆنێتي قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ي زيانلێكه‌وتواني لافاوه‌كه‌ له‌ دانيشتني داهاتوي په‌رله‌ماندا.

رۆژي هه‌يني ڕابردو پارێزگاي سه‌لاحه‌دين ڕايگه‌ياند، كه‌ زياتر له‌ 6 هه‌زار خێزان به‌هۆي مه‌ترسي لافاوه‌وه‌ ماڵوحاڵي خۆيان جێهێشتوه‌ كه‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كي جياجياي پارێزگاكه‌ي گرته‌وه‌.

سه‌لاح عبدولڕه‌زاق پارێزگاري به‌غداش ڕۆژي هه‌يني داواي له‌ دانيشتواني نزيك كه‌ناري روباري فوڕات كرد شوێنه‌كاني خۆيان جێبهێڵن له‌به‌ر مه‌ترسي به‌رزبونه‌وه‌ي ئاستي ئاوي ڕوباره‌كه‌.