ته‌قينه‌وه‌ي خۆکوژانه له باکووري به‌غدا
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فارس له‌زمان ماڵپه‌ڕي هه‌واڵيي سومێريه سه‌رچاوه‌يه‌کي پۆليسي به‌غدا که نه‌يويست ناوي ئاشكرا بكرێت رايگه‌ياند که تيرۆريستێکي خۆکووژ خۆي له نزيک ناوچه‌ي تاجي له باکووري به‌غدا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
تيرۆريستي خۆکووژ خۆي له نێوان گروپێک له ئه‌نداماني "سه‌حوه" که بۆ وه‌رگرتني داهاتي مانگانه‌ي خۆيان کۆببوونه‌وه ته‌قانده‌وه. سه‌رچاوه ئاگاداره‌که وتيشي: ئه‌م ته‌قينه‌وه‌يه چه‌ندين کوژراو و برينداري لێ که‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام ئاماره ورده‌که‌ي هێشتا راپۆرت نه‌دراوه.هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئاسايشيي و پزشکييه‌کاني عێراق رايانگه‌ياند که که‌سێکي چه‌کداري نه‌ناسراو نيوه‌شه‌وي رابردوو له ناوچه‌ي عروبه له رۆژهه‌ڵاتي که‌رکوک 4 که‌سي تيرۆر کردووه.ئه‌م تيرۆره ته‌نيا چه‌ند کاژێر پاش هێرشي خۆکوژيي له که‌رکوک ئه‌نجام دراوه که 30 که‌س کوژران و 88 که‌سي ديکه‌ش بريندار بوون.
سه حه ری کوردی