سه‌در هێرشده‌كاته سه‌ر ماليكي
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكي ره‌وتي سه‌در هێرشي كرده سه‌ر نوري ماليكي سه‌رۆك وه‌زيراني عێراق به‌هۆي لێدوانه‌كه‌يه‌وه سه‌باره‌ت به ياساي دياريكردني واده‌ي سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه.
له‌چه‌ند رۆژي رابردوودا ماليكي رايگه‌ياندبوو ياساي دياريكردني واده‌ي سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه پێچه‌وانه‌ي ده‌ستوره‌و له‌دادگاي فيدراڵي تێناپه‌ڕێت.
له‌به‌رانبه‌ردا سه‌در له‌به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند لێدوانه‌كه‌ي ماليكي سه‌باره‌ت به‌و ياسايه و به‌و شێوه دڵنياييه كه له‌داداي فيدراڵي تێناپه‌ڕێت به‌ڵگه‌يه‌كي رونه له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردان له كاره‌كاني دادگاي فيدراڵي.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه دياريكردني واده‌ي سێ سه‌رۆكايه‌تيه‌كه كاري ماليكي نييه‌و دژي ئه‌ويش نييه به‌ڵكو له‌به‌رژه‌وه‌ندي عێراقدايه بۆ ئه‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ست به كورسييه‌كانيانه‌وه نه‌گرن.مانگي رابردوو په‌رله‌ماني عێراق ياساي دياريكردني واده‌ي سێ سه‌رۆكايه‌تيه‌كه‌ي په‌سه‌ندكردو به‌و پێيه‌ش ماليكي ناتوانێت جارێكي ديكه خۆي بۆ پۆسته‌كه‌ي كانديدبكاته‌وه.