• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 289
  • یەكشەممه 22/11/1391
  • رۆژژمێر :

 ماليكي له‌و ئاسته‌دا نيه‌ كاريگه‌ري له‌سه‌ر توركيا هه‌بێت

ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي توركيا رايده‌گه‌يه‌نێت، ماليكي له‌و ئاسته‌دا نيه‌ كاريگه‌ري له‌سه‌ر توركيا هه‌بێت.

ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي توركيا وتيشي: ماليکي له‌ ماوه‌ي 7 ساڵي ده‌سه‌ڵاتيدا نه‌يتوانيوه‌ يه‌ك هه‌نگاو بنێت بۆ ئاشته‌واي نيشتيماني و نوري ماليكي له‌ ئاستێكدا نيه‌ كاريگه‌ري له‌سه‌ر توركيا و هه‌وڵه‌كاني هه‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردني ئاشتي له‌ ناوچه‌كه‌دا.

وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي توركيا وتيشي: توركيا جياوازي ناكات له‌ نێوان پێكهاته‌كاني عێراق و كه‌س ناتوانێت زيان به‌ په‌يوه‌نديه‌كاني توركيا و گه‌لي عێراق بگه‌يه‌نێت، ته‌نانه‌ت لێدوانه‌كاني ماليكيش.

ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، بيري ماليكي هێناويه‌وه‌،" ساڵي پار توركياي به‌ باڵيۆزي ئاشتي و چاره‌سه‌ركه‌ري كێشه‌كان وه‌سف كردوه‌ و پێچه‌وانه‌ي لێدوانه‌كاني ئێستايه‌تي."

ئاژانسي کۆمەڵنيوز