ئيسرائيل له هێرشه‌که‌ي بۆ سه‌ر سوريا په‌شيمان ده‌بێته‌وه
سه‌عيد جه‌ليلي به‌رپـرسي ئه‌نجومه‌ني ئاسايشي نيشـتيماني ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سه‌ردانێـکيدا بۆ ديمه‌شق گوتي ئيسرائيل له دواترين ده‌سـتدرێژيکردني بۆ سه‌ر سوريا په‌شيمان ده‌بێته‌وه و جيهاني ئيسلامي پـشـتيواني سوريا ده‌کات.
تێبينيـيه‌کاني جه‌ليلي ڕۆژێـک دواي ئه‌وه دێت که وه‌زيري به‌رگري ئيسرائيل ئێهود باراک له ميانه‌ي کۆنفرانسي ئاسايشي له ميونخي ئه‌ڵمانيا گوتي" کاتێـک ئێمه شتێـک ده‌ڵێـين، ئه‌وا ده‌يکه‌ين.
گوتمان پـێمانوايه نابێت ڕێگه بدرێت سيسته‌مي چه‌کي پـێشـکه‌وتوو به‌ره‌و لوبنان بـبرێت."ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌کي ناڕاسته‌وخۆيه بۆ به‌رپـرسيارێتي ئيسرائيل له‌و هێره‌شه‌ي ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ي ڕابردوو، ئه‌وه‌ي ده‌ڵێن کرايه سه‌ر کاروانێـکي ماشێن که پارچه و که‌لوپه‌لي سيسته‌مي دژه ئاسـماني له سورياوه به‌ره‌و لوبنان ده‌گواسته‌وه.