فه‌رماني ده‌ستگيرکردني سه‌رۆکي حيزبوڵڵاي عێراق ده‌رکرا
سه‌رچاوه‌يه‌کي حکوومي عێراق ئاشکراي کرد که سه‌رۆک وه‌زيراني ئه‌و وڵاته فه‌رماني ده‌ستگيرکردني ئه‌مينداري گشتيي حيزبوڵڵاي عێراقي ده‌رکردووه پاش ئه‌وه‌ي پێکهێناني سوپاي موختاري ڕاگه‌ياند.
نووري ماليکي به ناوهێناني وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌يه‌ک بۆ سه‌ر ئاشتي کۆمه‌ڵايه‌تي عێراق فه‌رماني کردووه که واسق ئه‌لبه‌تات، ده‌ستگير بکرێت.
رۆژي دوشه‌ممه 4ي فێبريوێري، ئه‌مينداري گشتيي حيزبوڵڵاي عێراق، له پێکهێناني سوپاي موختارهه‌واڵي دا له‌پێناو هاوکاري له‌گه‌ڵ حکوومه‌تي ئه‌و وڵاته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي گه‌نده‌ڵي و ئه‌لقاعيده.
يارمه‌تي و هاوڕێيه‌تي حکوومه‌تي عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي گه‌نده‌ڵي و گرووپه تيرۆريستييه‌کان و ئه‌لقاعيده و ئه‌وه‌ي که به ناوي سوپاي ئازادي عێراق ناوي لێ ده‌برێت به ئامانجه‌کان له پێکهێناني ئه‌و سوپايه ڕاگه‌يێندرا.
عه‌لي مووسه‌وي، راوێژکاري ڕاگه‌ياندني ماليکي له‌و باره‌يه‌وه ڕايگه‌ياند که لێدوانه‌کاني ئه‌لبه‌تات و پێکهێناني سوپايه‌کي له‌وشێوه‌يه ده‌بێته هۆي هه‌ڵگيرساندني ئاژاوه و حکوومه‌تيش چاودێري ئه‌و که‌سه ده‌کات و ڕاده‌ستي دادگاي ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ي ڕێوشوێني پێويست به‌رامبه‌ري بگيرێته‌به‌ر.
ڕۆژي سێشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تي ناوخۆي عێراق له به‌ياننامه‌يه‌کدا به توندي دژي پێکهێناني ئه‌و سوپايه وه‌ستايه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ي گرتنه‌به‌ري ڕێوشوێني ياسايي له‌به‌رانبه‌ردا کرد.
کوردپرێس