به ئۆبامام وتبوو که ده‌سه‌ڵاتي ئه‌سه‌د دوو ساڵي ديکه‌ش ناڕووخێ
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فارس نوري مالکي سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق له په‌راوێزي کۆبوونه‌وه‌ي سه‌رۆکاني رێکخراوي هاوکاريي ئيسلاميي له قاهيره له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ي واوە ناوچه‌يي "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" وتي: کاتێک که سه‌رداني واشه‌نگتۆنم کردبوو باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆمار، جۆ بايده‌ن جێگره‌که‌ي و هيلاري کلينتۆن وه‌زيري ده‌ره‌وه وتيان که به‌شار ئه‌سه‌د هه‌تا دوو مانگي ديکه له‌سه‌رکار لاده‌چێ به‌ڵام من پێم وتن دوو ساڵي ديکه‌ش ده‌سه‌ڵاتي ئه‌سه‌د ناڕووخێ.
من سوريا به باشيي ده‌ناسم ئه‌وان خه‌بات ده‌که‌ن و موسوڵمان، مه‌سيحي ، لائيکه‌کان و... له پاڵ يه‌کتر ده‌مێننه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق سه‌باره‌ت به بارودۆخي نێوخۆي وڵاته‌که‌ي و کێشه‌کان سه‌باره‌ت به درێژکرانه‌وه‌ي خولي سه‌رۆک وه‌زيرايه‌تييه‌که‌ي بۆ جاري سێهه‌م، وتي: ئه‌م بڕياره په‌يوه‌نديي به گه‌لي عێراقەوە هه‌يه نه‌ک من.
وڵاتي ئێمه يه‌ک پارتي نييه و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ي له پارت و لايه‌ني سياسيي جۆراوجۆر پێکهاتووه و ئه‌وشته‌ي که گه‌لي عێراق بيانهه‌وێ هه‌ر ئه‌وە ده‌بێ. به‌ڵام من بۆخۆم هۆگرم له ئێستاوه خانه‌نشين بکرێم به‌ڵام ئه‌مه خه‌ڵکي عێراقن که بڕياري دوايي ده‌ده‌ن.