ئێران ، يه‌کێکه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌کييه‌کاني دابين کردني وزه‌ي تورکيا
"تانه‌ر يێڵديز"وه‌زيري وزه‌ي تورکيا به‌ئاماژه به‌وه‌ي که ئێران يه‌کێکه له سه‌رچاوه سه‌ره‌کييه‌کاني دابين کراني وزه‌ي تورکيا ، وتي: ساڵي2012 به‌بڕي شه‌ش مليارد دۆلارمان نه‌وت له ئێرانه‌وه هاورده‌کرد.
ئێران ، يه‌کێکه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌کييه‌کاني دابين کردني وزه‌ي تورکيا
به‌پێي ڕاپۆرتي ڕۆژي هه‌يني هه‌واڵده‌ريي ئيرنا؛ تانه‌ر يێڵديز وه‌زيري وزه‌ي تورکيا ئه‌و بابه‌ته‌ي له وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌ناڵي"NTV" دا باس کرد.
ناوبراو به‌ئاماژه به‌وه‌ي که تورکيا ، نه‌وت و گازي پێويستي خۆي له ده‌ره‌وه هاورده ده‌کا ، وتي: له‌به‌رامبه‌ر بايکۆت و سه‌پێندراني سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ، ناتوانين ئه‌و چه‌شنه داواکارييانه جێ به‌جێ بکه‌ين و ده‌بێ به‌رژه‌وه‌نديي گه‌له‌که‌مان له‌به‌رچاو بگرين.
رادیو‌و سوران