• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 191
  • چوار شەممه 2/12/1391
  • رۆژژمێر :

به‌غدا: يازده‌ ته‌قينه‌وه‌ زياتر له‌ 150 قورباني لێده‌كه‌وێته‌وه‌

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌پۆليسي عێراقي ڕايگه‌ياند: زنجيره‌يه‌ك ته‌قينه‌وه‌ به‌غدادي پايته‌ختي هه‌ژاندو نزيكه‌ي 170 كوژراو برينداري لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌يدا به‌وه‌ي زياتر له‌ 11 ته‌قينه‌وه‌ي ئۆتۆمبيلي مينڕێژكراوو بۆمبي چێنراو به‌غدادي پايته‌ختي هه‌ژاندو به‌و هۆيه‌شه‌وه‌ 30 كه‌س كوژران‌و زياتر له‌ 140 كه‌س برينداربوون.

به‌پێي سه‌رچاوه‌كان ته‌قينه‌وه‌كان له‌ناوچه‌كاني كه‌ڕاده‌و شه‌قامي فه‌له‌ستين‌و گه‌ڕه‌كي كرێكار‌و كه‌يياره‌و كه‌ماليه‌و داخل‌و ئه‌مين‌و سه‌يديه‌و حوسه‌ينييه‌‌و ئوتێلێك له‌ناوه‌ڕاستي پايته‌خت ڕوويداوه‌و زۆربه‌ي ته‌قينه‌وه‌كانيش به‌ ئۆتۆمبيلي مينڕێژكراو بووه‌.