ئه‌مريکا بايکۆته‌کان به‌دژي کۆرياي باکوور زياتر ده‌کات
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فارس له‌زمان ئاسۆشيتدپرێس کۆماريخوازاني کۆنگرێسي ئه‌مريکا داوايان له باراک ئۆباما کرد پێداچوونه‌وه بکات له سياسه‌تي خۆي به‌دژي کۆرياي باکوور و گه‌مارۆي زياتر به‌دژي ده‌سه‌ڵاتي پيونگ يانگ داسه‌پێنێ.
مه‌جلسي نوێنه‌راني ئه‌مريکا رۆژي هه‌ينيي بڕيارنامه‌يه‌کي به 412 ده‌نگي ئه‌رێني و 2 ده‌نگي نه‌رێني په‌سه‌ند کرد و خوازياري هاوکاريي ئه‌مريکا و وڵاتاني ديکه بوو بۆ داسه‌پاندني بايکۆتي زياتر به‌دژي ده‌سه‌ڵاتي کۆرياي باکوور.
ئه‌م بڕيارنامه‌يه هه‌روه‌ها چين هان ده‌دا به زياتر کردني گوشاري دژي کۆرياي باکوور و داوا له‌م وڵاتانه ده‌کات خۆببوێرن له گواستنه‌وه‌ي تێکنۆلۆژياي موشه‌کي و ناڤۆکيي بۆ کورياي باکوور.به پێي ئه‌م راپۆرته واشه‌نگتۆن هاوکات هه‌وڵ ده‌دا له رێگاي وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌ني ئاسايشي رێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان که تاقيکاريي ناڤۆکيي کۆرياي باکووريان شه‌رمه‌زار کرد بايکۆته‌کاني ئه‌م رێکخراوه‌يه به‌دژي ئه‌م وڵاته زياتر بکا.ئه‌مه له حاڵێکدايه که کۆرياي باکوور پاش ئه‌نجام داني سه‌رکه‌وتووانه‌ي سێهه‌مين تاقيکاريي ناڤۆکيي خۆي که رۆژي سێشه‌ممه‌ي رابردوو به‌ڕێوه‌چوو هه‌ڕه‌شه‌ي کرد که ئه‌گه‌ر سياسه‌ته‌دوژمنانه‌کاني ئه‌مريکا درێژه‌ي هه‌بێ تاقيکاريي زياتر ئه‌نجام ده‌دات. کۆرياي باکوور هه‌تا ئێستا 3 جار له ساڵاني 2006،2009،2013 تاقيکاريي ناڤۆکيي ئه‌نجام داوه، ئه‌م وڵاته له ده‌يه‌ي 1950وه له ژێر بايکۆتي ئه‌مريکا و له ساڵي 2006ه‌وه‌ش له ژێر بايکۆتي رێکخراوي نه‌ته‌وه‌کان و رۆژئاوا بووه.