ميسر لە دادگاي نێوەدەوڵەتي شکات لە ئيسرائيل دەکات
ئه‌و بڕپاره‌يه‌ي كه ميسر داواي ده‌كات وه‌كو قه‌ره‌بوو 480 مليار دۆلاره ...
بە پێي هەوالي تبياني کوردي و ڕاپورتي ئاژانسي کۆمەڵنيوز داوايه‌كي فه‌رمي له دادگاي نێوده‌وڵەتي له دژي ئيسرائيل تۆمار ده‌كرێت له سه‌ر دزيني سه‌روه‌تێكي زۆري سروشتي له كاتي داگيركردني سينا له ساڵي 1967 تاوه‌كو 1982 .
ڕۆژنامه‌ي كالكايست ي ئيسرائيلي بڵاوي كرده‌وه وه‌زيري نه‌وتي ميسر ئوسامه كه‌مال به نيازه له چه‌ند ڕۆژي داهاتوودا داوايه‌ك له سه‌ر ئيسرائيل تۆمار بكات له دادگاي نێوده‌وڵه‌تي له سه‌ر دزيني سه‌روه‌تي سروشتي ميسر له كاتي داگير كردني سينا له ساڵي 1967 تاوه‌كو ساڵي 1982 كاتێك ئيسرائيل به ته‌واوي له سينا كشاوه‌ته‌وه .
داوايه‌كي فه‌رمي له دادگاي نێوده‌وڵەتي له دژي ئيسرائيل تۆمار ده‌كرێت له سه‌ر دزيني سه‌روه‌تێكي زۆري سروشتي له كاتي داگيركردني سينا له ساڵي 1967 تاوه‌كو 1982 .
ئه‌و ڕۆژنامه‌يه ڕوونيكرده‌وه ئه‌م داوايه‌ي ميسر تازه نيه‌و هه‌موو كه‌س ده‌زانێت ته‌نانه‌ت زۆربه‌ي لايه‌نه‌كاني ميسر له سه‌رده‌مي حوسني موباره‌كيشدا ، ئه‌مه‌ش به هۆي ئه‌و بارگرانيه ئابورييه‌وه‌يه كه ميسر پێيدا تێپه‌ر ده‌كات و پاڵي به حكومه‌ته‌وه ناوه بگه‌ڕێت به‌دواي دۆسيه ئابووريه كۆنه‌كاندا ، له سه‌روي هه‌مووشيه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مه ئابوريانه‌ي كه ئيسرائيل مامه‌ڵه‌ي پێوه كردووه له ڕابردوودا له كاتي داگير كردني سينادا .هه‌ر له‌و ڕۆژنامه‌يه‌دا هاتووه ئه‌و بڕپاره‌يه‌ي كه ميسر داواي ده‌كات وه‌كو قه‌ره‌بوو 480 مليار دۆلاره .
ئاژانسي کۆمەڵنيوز