وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي توركيا: جيهاد په‌يوه‌ندي به تيرۆره‌وه نيه
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي توركيا جه‌ختي له‌وه كردۆته‌وه، هيچ په‌يوه‌ندييه‌ك له نێوان جيهاد و تيرۆردا نيه، ئه‌مريكيه موحافزكاره‌كان و ئيسرائيله‌كان هه‌وڵيان داوه، په‌يوه‌ندي له نێوان جيهاد و تيرۆر دروستبكه‌ن.
ئاژانسه‌كاني هه‌واڵ بڵاويانكردۆته‌وه، له وته‌يه‌كيدا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي توركيا، له باره‌گاي پيشه‌وه‌ره سه‌ربه‌خۆكان و كۆمه‌ڵه‌ي بازرگاناني توركيا له ئه‌ستانبوڵ، له ژێرناوي"توركيا له ژێر رۆشنايي پێشكه‌وتني نێوده‌وڵه‌تيدا"، ئاماژه‌ي به‌وه كرد، جيهاد به لاي ئێمه‌وه، شه‌ڕكردنه له پێناو شه‌ره‌فدا، ئه‌گه‌ر هات و پێويستي كرد، هه‌روه‌ها هيچ په‌يوه‌نديه‌كيشي به تيرۆره‌وه نيه.
رۆژنامه‌ي"حوڕييه‌ت" توركي، لێدواني وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي توركياي بڵاويكردۆته‌وه، ئۆغلۆ له درێژه‌ي قسه‌كانيدا وتويه‌تي، جيهاد رۆڵي بيرۆكه‌يه‌كي پيرۆز بۆ موسڵمانان ده‌دانرێت.
داواشي له گه‌لان كرد، بۆ ئه‌وه‌ي بيرۆكه‌ي جيهاد نه‌شێوێنن و له‌گه‌ڵ تيرۆردا تێكه‌ڵي نه‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ي لايه‌نگراني ئيسرائيل و ئيسرائيل ده‌يكه‌ن.
خه‌ندان-