وشداري "مه‌عاز خه‌تيب" له‌باره‌ي خۆتێوه‌رداني تورکيا له سووريا
سه‌رۆکي ئه‌نجومه‌ني هاوپه‌يماني نه‌ياراني سووريايي، خۆتێوه‌رداني سه‌ربازيي تورکيا له سوورياي به مه‌ترسييه‌کي گه‌وره بۆ ناوچه‌که ده‌زانێ.
سه‌رۆکي ئه‌نجومه‌ني هاوپه‌يماني نه‌ياراني سووريايي، خۆتێوه‌رداني سه‌ربازيي تورکيا له سوورياي به مه‌ترسييه‌کي گه‌وره بۆ ناوچه‌که ده‌زانێ.
به پێي ڕاپۆرتي کوردپرێس؛ "مه‌عاز خه‌تيب" سه‌رۆکي ئه‌نجومه‌ني هاوپه‌يمانيي نه‌ياراني سووريايي له ئه‌سته‌موڵ له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ريي ئاناتوولي، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ري دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تي "به‌شار ئه‌سه‌د" وتي: ئێمه نه له‌به‌ر قازانجي و به‌رژه‌وه‌نديي کاتي سياسي و سه‌ربازي به‌ڵکوو ته‌نيا له‌به‌ر پارێزراني گياني مرۆڤه‌کان و کۆتايي هێنان به توند و تيژي و شه‌ڕ و پێکدادان ، پێشنياري دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تي "به‌شار ئه‌سه‌د"مان هێنايه ئاراوه، به‌ڵام تا ئێستا چ به شێوه‌ي ڕاسته‌خۆ و چ ناڕاسته‌وخۆ هيچ وه‌ڵامێکمان له ديمه‌شقه‌وه وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌و له درێژه‌دا وتيشي؛ خۆتێوه‌رداني سه‌ربازيي تورکيا له قه‌يراني سووريا ده‌توانێ قه‌يرانێکي قورستري به دواوه بێت و هه‌موو ناوچه‌ي خه‌ليج بگرێته‌وه و ببێته هۆي ئه‌وه‌ي جيهاني ئيسلام دوا که‌وێت له ڕه‌وتي پێشکه‌وتن. بێ گومان بێتوو تورکيا هه‌نگاوێکي ئه‌وتۆ هه‌ڵگرێت وڵاتانێکي وه‌ک ئێران بێده‌نگه ناکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته به‌خته‌وه‌رانه براياني تورکي ئێمه ڕوانگه‌يه‌کي پۆزێتيڤيان هه‌يه و هۆگري پاوه‌جێي و سه‌قامگيرين و سوورياييه‌کان هه‌رگيز داکۆکي و يارمه‌تييه‌کانيان له بير نابه‌نه‌وه.
رادیووی سوران