كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ي فڕۆكه‌يه‌ك له‌يه‌مه‌ن 34 قوربانيي لێكه‌وته‌وه
فڕۆكه‌يه‌كي جه‌نگي له‌ناوه‌ڕاستي (سه‌نعا)ي پايته‌ختي يه‌مه‌ن، له‌گه‌ڕه‌كێكي قه‌ره‌باڵغدا كه‌وته خواره‌وه.
ماڵپه‌ڕي ڕاديۆ سه‌وا بڵاويكرده‌وه، نيوه‌ڕۆي ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فڕۆكه‌يه‌كي جه‌نگي له‌گه‌ڕه‌كي (قادسيه) له‌ناوه‌ڕاستي سه‌نعاي پايته‌ختي يه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
فڕۆكه‌يه‌كي جه‌نگي له‌ناوه‌ڕاستي (سه‌نعا)ي پايته‌ختي يه‌مه‌ن، له‌گه‌ڕه‌كێكي قه‌ره‌باڵغدا كه‌وته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كي ته‌ندروستي له‌سه‌نعا ڕايگه‌ياندووه، به‌گوێره‌ي ئاماره سه‌ره‌تاييه‌كان له‌ڕوداوه‌كه‌دا (12) كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه‌و (22) كه‌سي ديكه‌ش بريندار بوون، پێشبينيش ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌يه زياد بكات. به‌وته‌ي سه‌رچاوه‌كان، نه‌قيب (محه‌مه‌د شاكر) فڕۆكه‌واني فڕۆكه‌كه له‌ناو كوژراوه‌كاندايه.
فڕۆكه‌كه له‌جۆري (سۆخۆي 22)ه‌و له‌كاتي كه‌وتنه‌خواره‌وه‌يدا به‌سه‌ر ته‌لارێكدا كه‌وتووه‌و خاپوري كردووه.
ئاژانسی هه والی ئاخ‌و