• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 223
  • پێنج شەممه 3/12/1391
  • رۆژژمێر :

گرانترين کۆمپانيا ناودارەکاني جيهانله‌لايه‌ن 

‌کۆمپانياي (ئەپل) لەدواي ساڵێک بەسەر دوا ماڵئاوايي دامەزرێنەرەکەي ، ستيڤ جۆپس ، هەر لە بەرەوپێش چوندايە و تائێستا بە گرانترين کۆمپانياي جيهاني دائەنرێت ، کە نرخەکەي مەزەندە ئەکرێت بە 183 مليارد دۆلاري ئەمەريکي، لە پلەي دووهەمدا کۆمپانياي ( ئاي بي ئێم) ي ئەمەريکي دێت کە نرخەکەي 116 مليارد دۆلارە ، کۆمپانياي ( گۆگل) لە پلەي سێهەمدايە . 

‌تەنها کۆمپانيايەک لە ژێر ڕيزبەندي دەهەمين گرانترين کۆمپانيا هەژمار ئەکرێت ، کە ئەمەريکي نەبێت ،کۆمپانياي ( تێلە کۆمۆنيکەيشني چيني يە) کە نرخەکەي 47 مليارد دۆلارە .

‌کۆمپانياي (ئەپل) لەدواي ساڵێک بەسەر دوا ماڵئاوايي دامەزرێنەرەکەي ، ستيڤ جۆپس ، هەر لە بەرەوپێش چوندايە و تائێستا بە گرانترين کۆمپانياي جيهاني دائەنرێت

‌تەنها کۆمپانيايەکيش  لە جيهاندا کە زۆر بە خێرايي نرخەکەي بەرز ئەبێتەوە ، تۆڕي کۆمەڵايەتي فەيسبوکە ، لە ڕيزبەندي 35 ەوە بەرزبۆتەوە بۆ 19 .

‌گرانترين کۆمپانياي ئەڵمانيش ( دۆيچە تێلەکۆم)ە کە نرخەکەي 26،8 مليارد دۆلارە و لە ژمارەي بيستەهەمي ليستەکەدا دێ ، دووەم گرانترين کۆمپانياي ئەڵماني کۆمپانياي ( ئێس ئەي پێ) يە. 

‌گرانترين کۆمپانياي دروستکردني ئۆتۆمبيل لە جيهاندا ، کۆمپانياي ( بي ئێم دەبليو)يە، کە نرخەکەي 24،6 ملياردەو پێش تويۆتا کەوتۆتەوە ، هەروەها کۆمپانياي مارسيديس و فۆلکس ڤاگن لە ژێر ژمارە 1ظ ظ  هەميندان لە ليستەکەدا .

‌لە ساڵي ڕابردوشدا بۆ يەکەم جار کۆمپانيايەکي ئەفريقي تواني بگاتە يەکێک لە 1هەمين کۆمپانياي جيهاني کە ئەويش کۆمپانيايەکي ئەفريقاي باشور بوو بە ناوي ( ئێم تێ ئێن) کە نرخەکەي 9،2 مليارد دۆلار و لە ڕيزبەندي 88 دا بوو  .

‌تەنها پرسيارێکيش هەيە ، کە پێويستە بکرێت ، ئايا ئەبێت نرخي کۆمپانيا تازە پێگەيشتوەکانيکوردستان چەند بێت ؟  کە تا ئێستا بە نهێني ماونەتەوە و کەس نازانێت نرخي چەند مليارد دۆلارە ، بە دڵنيايي يەوە لە ڕيزبەندي کۆمپانيا جيهانيەکاندان ، بە لايەني کەمەوە لە ژێر 1ظ ظ  هەميندان ولە کۆمپانياکەي باشوري ئەفەريقا دەوڵەمەندترن . هيوادارم ڕۆژێك بێت ،کە ببنە کۆمپانيايەکي نيشتيماني کوردستاني و لەژێردەستي گەندەڵەکاندا نەمێنێت و بە ئاشکرا بچێتە ناو ليستي کۆمپانيا جيهانيەکان. 

ماله په ری زانست