ڕاسمۆسن: مووشه‌که‌کاني پاتريۆت له تورکيا بو ده‌کارهێنان، ئاماده‌ن
مێدياکاني تورکيا ئه‌مڕۆ (هه‌يني) به‌گێڕانه‌وه له"ئانده‌رس فۆگ راسمۆسه‌ن"ي سکرتێري گشتيي ڕێکخراوي په‌يماني ئه‌تله‌نتيکي باکوور(ناتۆ) هه‌واڵي ئاماده‌بووني شه‌ش سيسته‌مي مووشه‌کي پاتريۆت له تورکيا بۆ به‌کارهێنانيان ،بڵاو کرده‌وه.
سکرتێري گشتيي ناتۆ وتي: هه‌ر شه‌ش سيسته‌مي مووشه‌کي پاتريۆتي"ئاڵمان ، هۆله‌ندو ئه‌مريکا" له تورکيا جێگيرکراون و ئاماده‌ي که‌ڵک وه‌رگرتنن.
ڕاسمۆسه‌ن به‌ئاماژه به جێگيرکراني ئه‌و مووشه‌کانه له‌سه‌رسنووري هاوبه‌شي تورکيا له‌گه‌ڵ سووريا ، وتي: ئه‌وه، وه‌ک جوانترين نموونه‌ي هاوهه‌ڵوێستي له‌سه‌ر ناوه‌رۆکي په‌يماني به‌رگريي ناتۆ دێته ئه‌ژمار.
ناوبراو وتي: جێگيرکراني ئه‌و سيسته‌مه مووشه‌کييانه ، نيشانه‌ي گرينگايه‌تي خاوه‌ني تواناي به‌رگري بوونه بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ي هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کان.
سيسته‌مه‌کاني مووشه‌کي پاتريۆت له ستانه‌کاني"غازي ئانته‌ب" ،" ئادانا" و" قه‌هره‌مان ماراش" ، جێ‌گير کراون
سایتی رادیو‌و سورانی