• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 157
  • یەكشەممه 6/12/1391
  • رۆژژمێر :

ته‌ندروستي‌ تاڵه‌باني‌ زۆرباشه‌‌و ئێستا قسه‌ده‌كات

تيمي‌ پزيشكي‌ (جه‌لال تاڵه‌باني‌) سه‌رۆك كۆماري‌ عێراق ئاشكرايكرد، باري‌ ته‌ندروستي‌ تاڵه‌باني‌ به

‌ره‌وپێشچووني‌ باشي‌ به‌وخۆوه‌ بينيووه‌‌و ئێستا قه‌سه‌ده‌كات‌و زاكيره‌ي‌ كارايه‌‌و له‌ئاستێكي‌ ئاسايي‌‌و زۆر باشدايه‌.

دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ئه‌ندامي‌ مه‌كته‌بي‌ سياسي‌ يه‌كێتيي‌ نيشتمانيي‌ كوردستان‌و پارێزگاري‌ كه‌ركوك، له‌زاري‌ تيمي‌ پزيشكي‌ تايبه‌تي‌ جه‌لال تاڵه‌باني‌ سه‌رۆك كۆماري‌ عێراقه‌وه‌ ڕايگه‌ياند، ئێستا سه‌رۆك كۆمار به‌ته‌واوي‌ هاتووه‌ته‌ هۆشي‌ خۆي‌‌و قسه‌ده‌كات‌و ئاستي‌ زاكيره‌شي‌ كارا‌و زۆر باشه‌‌و هه‌موو شته‌كاني‌ ڕابردووي‌ له‌ياده‌.

پزيشكاني‌ تيمه‌كه‌ي‌ سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌شيان خستووه‌ته‌ڕوو، باري‌ ته‌ندروستي‌ تاڵه‌باني‌ به‌شێوه‌يه‌كي‌ به‌رده‌وام له‌باشبووندايه‌‌و له‌داهاتوويه‌كي‌ نزيكيشدا له‌ئه‌ڵمانياوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق.

دواي‌ ئه‌وه‌ي‌ جه‌لال تاڵه‌باني‌ سه‌رۆك كۆماري‌ عێراق، دوچاري‌ جه‌ڵته‌ي‌ ده‌ماغ هات، گوازرايه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانيا به‌ئامانجي‌ وه‌رگرتني‌ چاره‌سه‌ري‌ پێويست.

ئاژانسی هه والی ئاخو