له‌ته‌قينه‌وه‌کانى به‌غداد 28 که‌س کوژراون و 124ى تريش برينداربوون
ئه‌مرۆ ژماره‌يه‌ک ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژکراو له ناوچه جياوازه‌کانى شارى به‌غداد ته‌قينه‌وه‌و به‌پێى زانياريي سه‌رچاوه ئه‌منييه‌کانيش به‌و هۆيه‌وه 28 که‌س کوژراون و 124ى تريش برينداربوون.
سايتى سۆمه‌ريه‌نيوز له زارى سه‌رچاوه‌يه‌کى ئه‌منى شاره‌که‌وه بڵاويکردۆته‌وه که ئه‌مرۆ له ژماره‌يه‌ک ناوچه‌ى شيعه نشينى به‌غدادى پايته‌ختى عێراق ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌کى زۆرى هاوڵاتى کوژراون برينداربوون.
به وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منييه به‌هۆى ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌ى شارى به‌غداده‌وه 28 هاوڵاتى کوژراون و 124 هاوڵاتى تريش برينداربوون که برينى هه‌ندێکيان سه‌خته.
چاودێران پێيانوايه به‌هۆى ئه‌و ناکۆکي و گرژييه‌ى له‌نێوان هێزو لايه‌نه سياسييه‌کانى عێراق له ئارادايه ده‌رفه‌ت بۆ گروپه چه‌کداره توندره‌وه‌کان و تيرۆرستان دروست بووه تاکو له‌رێگه‌ى ته‌قينه‌وه‌و کارى توندوتيژيه‌وه ره‌وشى ئه‌منى شاره‌کانى عێراق تێکبده‌ن.
جه‌ماوه‌رنيوز