له‌شكري چين ئه‌مريكاي هه‌ژاندوه
چين زۆر به توندي ڕاپـۆرتي کۆمه‌ڵه‌يه‌کي ئاسايشي ئنته‌رنێتي بنکه له ئه‌مه‌ريکاي ڕه‌تکرده‌وه که تيايدا له‌شـکري چين تاوانبارده‌کات به هێرشێـکي گه‌وره‌ي به‌رفراواني ئنته‌رنێتي بۆ سه‌ر داموده‌زگاکاني حکومه‌ت و کارداريـيه‌کاني ئه‌مه‌ريکا.
وه‌زاره‌تي به‌رگري چين له‌م باره‌يه‌وه به‌يانـنامه‌يه‌کي ده‌رکرد و تيايدا وتي" له‌شـکره‌که‌يان هه‌رگيز پـشـتيواني له هێرشي ئنته‌رنێتي نه‌کردووه و ئه‌و ڕاپـۆرته‌ي دوێنێ سێشه‌ممه کۆمه‌ڵي مانديانت Mandiant بڵاويکرده‌وه هيچ بنه‌مايه‌کي ڕاستي نيـيه و هه‌وره‌ها به‌ڵـگه‌ي نيـيه تۆمه‌ته‌که‌ي پـێ بسه‌لمێنێت.
چين زۆر به توندي ڕاپـۆرتي کۆمه‌ڵه‌يه‌کي ئاسايشي ئنته‌رنێتي بنکه له ئه‌مه‌ريکاي ڕه‌تکرده‌وه که تيايدا له‌شـکري چين تاوانبارده‌کات به هێرشێـکي گه‌وره‌ي به‌رفراواني ئنته‌رنێتي بۆ سه‌ر داموده‌زگاکاني حکومه‌ت و کارداريـيه‌کاني ئه‌مه‌ريکا.
کۆمه‌ڵي مانديانت ده‌ڵێت لێـکۆڵينه‌وه‌که‌ي ئاشـکراي کردووه يه‌که‌يه‌کي نهێني " له‌شـکري ئازادي گه‌ل" که به يه‌که‌ي ژماره 61398 ناسراوه، له پشـت نزيکه‌ي 150 هێرشي ئنته‌رنێتي‌يه‌وه بووه که له‌وه‌تاي سـاڵي 2006 وه کراونه‌ته سه‌ر داموده‌زگاي ئه‌مه‌ريکا.
کۆشـکي سپـي ڕاسته‌وخۆ لێدواني له‌سه‌ر ڕاپـۆرته‌که نه‌دا، به‌ڵام په‌يماني دا هه‌موو ڕێوشوێني پـێويست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراسـتني تۆڕه‌کاني ئنته‌رنێتي ئه‌مه‌ريکا له هێرشکردنه سه‌ريان. هه‌روه‌ها ئاشـکراي کرد مه‌سه‌له‌که‌يان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌راني چيني باسکردووه.
کوردستانیوز