سووريا ئاماده‌ي دانوستانه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاراني چه‌کدار
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي سووريا ڕايگه‌ياند که وڵاته‌که‌ي ئاماده‌ي دانوستانه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاراني چه‌کدار.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ريي ئيتارتاسي ڕووسيا: وهليد موعه‌ليم ڕايگه‌ياند که ديمه‌شق ئاماده‌يه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاراني چه‌کداري سووريايي دانوستان بکات.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي سووريا ڕايگه‌ياند که وڵاته‌که‌ي ئاماده‌ي دانوستانه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاراني چه‌کدار.
له‌لايه‌کي ديکه‌وه که‌ناڵي هه‌واڵي سکاي نيووز به گێڕانه‌وه له وهليد موعه‌ليم بڵاوي کرده‌وه که ڕێفۆرم له سووريا ته‌نيا له ڕێگاي دانوستانه‌وه ده‌بێت نه‌ک توندوتيژي و خوێنڕشتن.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي سووريا ئه‌مڕۆ سه‌فه‌ر بۆ ڕووسيا و ئێراني ده‌ستپێکرد.
هاوکات سێرگهي لاڤرۆف، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ڕووسيا ڕايگه‌ياند: ته‌نيا ڕێگه‌ي جێي په‌سه‌ند بۆ چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سووريا ڕێکاري سياسييه.
به ئاماژه به‌وه‌ش که دۆخي ئێستاي سووريا به‌هۆي چه‌ندين هه‌ڵوێستي جۆراوجۆر و دژبه‌يه‌ک جێگه‌ي نيگه‌رانييه وتي "به‌رده‌واميي حه‌مامي خوێن" له سووريا ده‌بێته هۆي هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ي ئه‌م وڵاته له داهاتوودا.
کوردپرس