وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ميسر؛ ئێران هێزێکي ناوچه‌ييه که ناکرێ له‌به‌ر چاو نه‌گيرێ
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي تبیانی کوردی ،'موحه‌ممه‌د کاميل عه‌مرۆ' له لێدوان له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ريي نۆڤێستي روسيا وتي که ميسر ئيزن به هيچ لايه‌نێک نادا کايه به ئاسايشي خه‌ليجي فارس بکا.
ناوبراو وتيشي؛ بۆ ميسر ئاسايشي خه‌ليجي فارس به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ ئاسايشي ميسرو قاهيره هيج کات له‌گه‌ڵ هيچ لايه‌نێک به زه‌ره‌ري ئاسايشي خه‌ليجي فارس ، په‌يوه‌نديي دانامه‌زرێنێ.
عه‌مرۆ له وه‌ڵامي پرسيارێک سه‌باره‌ت به ئێران و رۆڵي ناوچه‌يي ئه‌و وڵاته و سه‌رداني 'مه‌حمود ئه‌حمه‌دي نژاد' بۆ ميسر و هه‌ڵسه‌نگاندني په‌يوه‌ندييه‌کاني ئێران و ميسر وتي؛ ئێران هێزێکي ناوچه‌ييه که ناکرێ له‌به‌ر چاو نه‌گيرێ به‌ڵام چوارچێوه‌يه‌ک بۆ په‌يوه‌ندييه‌کان هه‌يه و ميسريش چوارچێوه‌يه‌کي نه‌گۆڕي هه‌يه که پابه‌نده پێي، بۆ وێنه ده‌سوه‌رنه‌دان له کاروباري ناوخۆي هيچ و‌ڵاتێک. ناوبراو وتيشي؛ ئێمه خۆ له کاروباري هيچ و‌ڵاتێک هه‌ڵناقورتێنين و قه‌بوڵيش ناکه‌ين هيچ وه‌ڵاتێک خۆ له کاروباري ئێمه وه‌ردا، هه‌ر چۆن بۆ ئێمه بووني چالاکيي ئايينزايي هه‌ر و‌ڵاتێک گرينگه و گرينگتر له‌هه‌مووشي دۆسيه‌ي ئاسايشي خه‌ليجي فارسه.
سه حه ر تی وی