ڕێککه‌وتننامه‌ي هاوبه‌شي ئابووري
له نێوان کوردستاني ئێران و پارێزگاي سلێماني واژۆ کرا:ڕێککه‌وتننامه‌ي هاوبه‌شي ئابووري
به ئامانجي په‌ره‌پێداني پێوه‌ندي ئابووري له نێوان دوو پارێزگاي کوردستاني ئێران و سلێماني ڕێککه‌وتننامه‌يه‌کي هاوبه‌ش له‌لايه‌ن هه‌ر دوو لاوه له ئيداره‌ي قايمقامي مه‌ريوان واژۆ کرا.
به‌پێي ئه‌م ڕاپۆرته هه‌موارکردني پڕۆسه‌ي کارپيتاژي ئۆتۆمبێله سوارييه‌کاني عێراق و دامه‌زراندني بنکه‌يه‌کي پۆليسي هاتوچۆ له‌سه‌ر سنووري باشماخ ،په‌يڕه‌وکردني ڕێوشوێني گونجاو بۆ چاودێري کردني چۆنايه‌تي کاڵاکان له‌لايه‌ن هه‌ر دوو لاوه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردني دانوستاني هاوبه‌ش به شێوه‌ي دوو مانگ جارێک له ريزي گرينگترين به‌شه‌کاني ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌يه دان.
به‌پێي هه‌واڵي هه‌واڵنێري تبیانی کوردی ؛ دوێنێ به‌رپرساني دوو پارێزگاي سنووريي کوردستاني ئێران و سلێماني له کۆبوونه‌وه‌يه‌ک که له ئيداره‌ي قايمقامي مه‌ريوان به‌ڕێوه‌چوو به ئامانجي ئاسانکاري له جێبه‌جێ کردني ئاڵوگۆڕي بازرگاني له نێوان هه‌ر دوولا ڕێککه‌وتننامه‌يه‌کي ئابوورييان له 10 بڕگه‌دا واژۆ کرد.له‌م ڕێککه‌وتننامه‌يه‌دا به‌رپرساني هه‌ر دوو پارێزگاي هاوسنوور، جه‌ختيان کرده سه‌ر يه‌کسه‌ره‌کردنه‌وه‌ي هه‌نارده‌ي کاڵاي ئێران بۆ عێراق و کراوه‌بووني سنووري باشماخ له 24 کاتژمێري شه‌و و ڕۆژدا بۆ هه‌ر دوو به‌شي بازرگاني و هاتوچۆي موسافر.به‌پێي ئه‌م ڕاپۆرته هه‌موارکردني پڕۆسه‌ي کارپيتاژي ئۆتۆمبێله سوارييه‌کاني عێراق و دامه‌زراندني بنکه‌يه‌کي پۆليسي هاتوچۆ له‌سه‌ر سنووري باشماخ ،په‌يڕه‌وکردني ڕێوشوێني گونجاو بۆ چاودێري کردني چۆنايه‌تي کاڵاکان له‌لايه‌ن هه‌ر دوو لاوه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردني دانوستاني هاوبه‌ش به شێوه‌ي دوو مانگ جارێک له ريزي گرينگترين به‌شه‌کاني ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌يه دان.ئه‌رسه‌لان ئه‌زهاري، جێگري پلاندانه‌ريي پارێزگاي کوردستان له‌م دانوستانه‌دا وتي: پێوه‌ندي پته‌وي مێژويي و لايه‌ني هاوبه‌شي فه‌رهه‌نگي له نێوان ئێران و عێراقدا زه‌مينه‌يه‌کي گونجاوي بۆ په‌ره‌پێداني پێوه‌ندييه هه‌مه‌لايه‌نه‌کان به تايبه‌ت له بواري ئابووري و بازرگانيدا بۆ هه‌ر لا پێکهێناوه.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به تواناکاني کۆماري ئيسلامي ئێران وتيشي: هيوادارين ئێران بتوانێت به‌شێکي زۆري پێويستييه‌کاني گه‌لي عێراق و به تايبه‌ت هه‌رێمي کوردستان دابين بکات.
ئه‌زهاري ڕێککه‌وتننامه پێشووه‌کاني نێوان هه‌ر دوو پارێزگا و ڕه‌وتي پێشکه‌وتني هاوکارييه‌کاني هه‌ر دوو لايه‌ني ڕوو له گه‌شه‌کردن وه‌سفکرد و وتي: له‌مباره‌وه ده‌سکه‌وتي زۆر باشمان به ده‌ست هێناوه.
عه‌بدوڵڵا ڕه‌شيدي قايمقامي مه‌ريوان له‌مباره‌وه ڕايگه‌ياند: سنووري باشماخ وه‌کوو ده‌روازه‌يه‌کي فه‌رمي گرينگي ئاڵوگۆڕي بازرگاني له نێوان هه‌ر دوو پارێزگا، هه‌ندێ که‌م و کورتي و کێشه‌ي هه‌يه که له‌م دانوستانه‌دا ده‌رفه‌تێکي باش ڕوخساوه بۆ چاره‌سه‌ر کێشه‌کان له ڕێگاي وتووێژ و ڕاگۆڕينه‌وه.ڕه‌شيدي به ئاماژه‌دان به خواستي ئێران بۆ زيادکردنه‌وه‌ي پێوه‌ندييه‌کان له‌گه‌ڵ عێراق جه‌ختي کرده سه‌ر پێوستي جێبه‌جێ کردني ياساکان بۆ خێراترکردني پرۆسه‌ي ئاڵوگۆڕي بازرگاني له‌م ناوچه سنوورييه‌دا.
به وته‌ي قايمقامي مه‌ريوان ڕۆژانه 1200 تا 1400 لۆري و ئۆتۆمبيلي بارهه‌ڵگر به مه‌به‌ستي ترانزيت و هه‌نارده‌کردني کاڵا سنووري باشماخ تێپه‌ڕ ده‌که‌ن و ڕێژه‌ي ئاماري گواستنه‌وه‌ي کاڵا له‌م ناوچه‌يه ڕووي له زيادبوونه.
دیدگاه نیوز