عێراق؛ ناوي هەشت هەزار و 1 كانديد بۆ هه‌ڵبژاردني پارێزگاكان په‌سه‌ندكراوه
كۆمسيۆني هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوي هه‌شت هه‌زارو 1 كانديد بۆ هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزكاني عێراق په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌و كانديدانه‌شي كه ياساي ريشه‌كێشكردني به‌عس ده‌يانگرێته‌وه ناوه‌كانيان بڵاوده‌كرێته‌وه.
ميقداد شه‌ريفي، سه‌رۆكي ئيداره‌ي هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كۆمسيۆني باڵاي هه‌ڵبژاردنه‌كاني عێراق رايگه‌ياند، ئه‌نجومه‌ني كۆمسيۆن له‌دانيشتني رۆژي پێنج شه‌ممه‌دا ناوي كانديده‌كاني هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكاني په‌سه‌ندكردوه.
به‌پێي لێدوانێكي ميقداد شه‌ريفي، كه له‌سايتي كۆمسيۆني هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌ي ئه‌و كانديدانه‌ي كه ناوه‌كانيان په‌سه‌ندكراوه گه‌يشتوەته هەشت هەزار و 1ظ ظ كانديد، ئه‌و كانديدانه‌شي كه رێوشوێنه‌كاني ده‌سته‌ي لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌ري ده‌يانگرێته‌وه و ناوه‌كانيان په‌سه‌ند نه‌كراوه، دواي په‌سه‌ندكردني تانه‌كانيان له‌لايه‌ن ئه‌و ده‌سته‌يه‌وه له‌پاشكۆيه‌كدا ناوه‌كانيانم راده‌گه‌يه‌ندرێت.
سه‌رۆكي ئيداره‌ي هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كۆمسيۆني باڵا، داوا له كانديد‌و قه‌واره سياسييه‌كانيش ده‌كات، په‌يوه‌ست بن به رێنماييه‌كاني هه‌ڵمه‌تي هه‌ڵبژاردن، كه له‌دوێنێوه ده‌ستيپێكردوه و تاوه‌كو رۆژێك به‌ر له‌به‌ڕێوه‌چوني پرۆسه‌ي هه‌ڵبژاردن لە 2ظ ي نيساني داهاتو به‌رده‌وام ده‌بێت.
سبەي