• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 162
  • سێ شەممه 15/12/1391
  • رۆژژمێر :

ئێران: ئەسەد سەرۆکي شەرعي سوريايە تا ساڵي 2014

وەزيري دەرەوەي ئێران رايدەگەيەنێت: کە بەشار ئەسەدي سەرۆکي سوريا، تاوەکو ساڵي 2014 وەکو سەرۆکي شەرعي ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

وەزيري دەرەوەي ئێران رايدەگەيەنێت: کە بەشار ئەسەدي سەرۆکي سوريا، تاوەکو ساڵي 2014 وەکو سەرۆکي شەرعي ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

عەلي ئەکبەر ساڵحي، لە کۆنگرەيەکي رۆژنامەواني هاوبەشدا لەگەڵ وەليد موعەليم وەزيري دەرەوەي سوريا ئاماژەي بەوەدا: بەشار ئەسەد تاوەکو هەڵبژاردني ساڵي 2014 سەرۆکي شەرعييە و داواشي لە لايەنەکاني ئۆپۆزسيۆن کرد کە بکەونە گفتوگۆ لەگەڵ رژێمەکەي ئەسەد لەم هەفتەيەدا.

وتيشي: هيچ رێگەيەک لە بەردەم رژێمەکەي ئەسەدا نەماوە، جگە لەوەي بەردەوامبێت لە بەرپەرچدانەوەي ئۆپۆزسيۆني چەکداري ئەو وڵاتە.

ئەو لێدوانەش لە کاتێکدايە، ئەمڕۆ وەليد موعەليم بە سەردانێک گەيشتە تاراني پايتەختي ئێران بە مەبەستي دەستپێکردني گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرساني ئەو وڵاتە لەبارەي دۆخي سورياوە.

سبەي