ناكۆكي نێوان ماليكي و عيساوي نابێت ببێته كێشه‌يه‌كي كه‌سي
سه‌ركرده‌يه‌كي ليستي عێراقيه ڕه‌خنه له په‌نابردني ژماره‌يه‌ك سياسه‌تمه‌دار ده‌گرێت كه له چاره‌سه‌ركردني ناكۆكي و كێشه‌كانيان هانا بۆ لايه‌ني ده‌ره‌كي ده‌به‌ن، ته‌ئكيديشي كرده‌وه چاره‌سه‌ر ته‌نها له‌ناوخۆي عێراقدا ده‌بێت.
سه‌ركرده‌يه‌كي ليستي عێراقيه ڕه‌خنه له په‌نابردني ژماره‌يه‌ك سياسه‌تمه‌دار ده‌گرێت كه له چاره‌سه‌ركردني ناكۆكي و كێشه‌كانيان هانا بۆ لايه‌ني ده‌ره‌كي ده‌به‌ن، ته‌ئكيديشي كرده‌وه چاره‌سه‌ر ته‌نها له‌ناوخۆي عێراقدا ده‌بێت.
حاميد موتڵه‌گ له لێدوانێكيدا بۆ ماڵپه‌ڕي (مه‌دا پرێس)، ڕايگه‌ياند، ئه‌وان وه‌ك ليستي عێراقيه هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكي ده‌ره‌كي له‌چاره‌سه‌ركردني ئه‌و قه‌يرانانه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه ئێستا عێراق به‌خۆيه‌وه ده‌بينێت.وتيشي "سه‌رجه‌م قه‌يرانه‌كان ناوخۆيين و چاره‌سه‌رييه‌كانيش به‌ده‌ستي گه‌ل و حكومه‌ته، ئه‌ويش به جێبه‌جێكردني داواكاريي ڕه‌واي خۆپيشانده‌ران و چاكسازيي له كاري حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانيدا".
موتڵه‌گ ئاماژه‌ي به‌وه‌شكرد، كه له‌بري ئه‌وه‌ي حكومه‌ت په‌نا بۆ واشنتۆن و هه‌ر وڵاتێكي تر ببات، واباشتره ئه‌ركه‌كاني خۆي له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ي خۆي جێبه‌جێ بكات، داواي له سياسه‌تمه‌داره‌كانيش كرد ململانێي شه‌خسيه‌كان و چاره‌سه‌ركردني كێشه‌ي وه‌ك دۆسيه‌ي ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ي وه‌زيري دارايي و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش كه له‌لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه ئاراسته‌ي كراوه خۆيان به‌دووربگرن.
ئه‌وه له‌كاتێكدايه كه له‌دواي نزيكه‌ي 9 هه‌فته له‌ده‌ستپێكردني خۆپيشاندانه‌كان له ناوچه سونييه‌كان، فالح فه‌ياز ڕاوێژكاري ئاسايشي نيشتيمانيي عێراقي له‌گه‌ڵ 2 ئه‌ندامي حيزبي ده‌عوا كه ئه‌وانيش (سامي عه‌سكه‌ري و ياسين مه‌جيد) بوون، له 28 ي مانگي ڕابردوودا سه‌رداني واشنتۆن پايته‌ختي ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كاني ئه‌مريكايان كرد.
ان ار تی وی