پيويستي په‌ره‌پێداني پێوه‌ندييه‌کاني تاران و به‌غدا
ڕۆژي يه‌کشه‌ممه 3ي مارچ/ 13ي ڕه‌شه‌مه، عه‌دنان ئه‌سه‌دي، بريکاري وه‌زاره‌تي ناوخۆي عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتي فه‌رمي وه‌زاره‌تي ناوخۆي ئێران، به سه‌رۆکايه‌تي شاندێکي باڵاي سياسي گه‌يشته شاري تاران و ڕۆژي دووشه‌ممه 14ي ڕه‌شه‌مه له‌گه‌ڵ مسته‌فا محه‌مه‌د نه‌جار وه‌زيري ناوخۆي ئێران ديدار و گفتوگۆي ئه‌نجام دا.
به پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی : وه‌زيري ناوخۆي ئێران پاش ديداري له‌گه‌ڵ عه‌دنان ئه‌سه‌دي، وێڕاي ئاماژه‌دان به پێشينه‌ي هاوبه‌شي مێژووي دوو وڵاتي ئێران و عێراق جه‌ختي کرده‌وه له‌سه‌ر گرينگايه‌تي پێويستيي په‌ره‌پێداني پێوه‌ندي دوو لايه‌نه له بواري ئابووري سياسي بازرگاني و فه‌رهه‌نگي.
وه‌زيري ناوخۆي ئێران پاش ديداري له‌گه‌ڵ عه‌دنان ئه‌سه‌دي، وێڕاي ئاماژه‌دان به پێشينه‌ي هاوبه‌شي مێژووي دوو وڵاتي ئێران و عێراق جه‌ختي کرده‌وه له‌سه‌ر گرينگايه‌تي پێويستيي په‌ره‌پێداني پێوه‌ندي دوو لايه‌نه له بواري ئابووري سياسي بازرگاني و فه‌رهه‌نگي.
نه‌جار هه‌روه‌ها ئاماژه‌شي دا به سه‌فه‌ري پێشووي خۆي بۆ وڵاتي عێراق ديداره‌کاني ئه‌و سه‌فه‌ره‌ي به ئيجابي لێکدايه‌وه وتي: له‌و سه‌فه‌ره ئاماده‌کاري پێويست بۆ واژۆکردني ڕێککه‌وتننامه‌ي هاوکاري نێوان دوو وڵات ئه‌نجام درا.
وه‌زيري ناوخۆي ئێران په‌ره‌پێداني هاوکارييه‌کاني پارێزگا سنوورييه‌کاني ئێران و عێراقي به شێوه‌يه‌ک که تواناکاني پارێزگاکان له بواري فه‌رهه‌نگي و ئابووري وه‌گه‌ڕ بخرێت و به کار بهێندرێت به ته‌وه‌رێکي ديکه‌ي ديداره‌کاني ئه‌و سه‌فه‌ره ڕايگه‌ياند.
محه‌مه‌د نه‌جار له به‌شێکي ديکه‌ي وته‌کانيدا جه‌ختي کرده‌وه له‌سه‌ر گرينگايه‌تي پاراستني سنووره‌کان و وتي: له‌و ڕێککه‌وتننامه‌يه که له داهاتوودا واژۆ ده‌کرێت پرسي به‌رنگاربوونه‌وه‌ي تاوان و تيرۆريسم و پاراستني سنووره‌کان و ئاسانکاري له هاتوچووي شۆفێره‌کان و گواستنه‌وه‌ي کاڵا و ڕه‌وانه‌کردني زياره‌تکاران باس کراوه.
له درێژه‌دا ئاماژه‌ي دا به پێويستي بنياتناني ژێرخانه‌کاني بازاڕچه سنووررييه‌کان و ئاڵوگۆڕي کاڵا و ئاماده‌يي ئێراني بۆ ڕاده‌ست کردني ئه‌زموونه به‌سووده‌کاني خۆي له بواري به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي مادده هۆشبه‌ره‌کان به ديکه‌ي وڵاتان ڕاگه‌ياند.
هه‌روه‌ها له دياري کردني چه‌ند که‌سێک بۆ پێوشوێنگري کردني ده‌ستکه‌وتي ديداره‌کان هه‌واڵي دا و هيواي خۆيشي ده‌ربڕي به ئه‌نجام داني ئاسانکارييه‌کاني له داهاتوو ئاستي بازرگاني و ئاڵوگۆڕي ئابووري نێوان عێراق و ئێران به‌رزبوونه‌وه‌يه‌کي به‌رچاو به‌خۆوه ببينێ و هه‌روه‌ها کاري زياتر بکرێت بۆ هه‌نارده‌کردني کاره‌با و گازي ئێران بۆ عێراق و دواتر بۆ سووريا و ديکه‌ي وڵاتان.
عه‌دنان ئه‌سه‌دي پاش ديداري له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د نه‌جار وێڕاي ده‌ربڕيني خۆشحالي خۆي له ئه‌نجامداني دووه‌م سه‌فه‌ري خۆي بۆ ئێران ئاماژه‌ي دا به زۆريي سنووري هاوبه‌شي نێوان ئێران و عێراق و ئاستي پێوه‌ندي و هاوکاري دوو لايه‌نه‌ي به ڕوو له زيادبوون زاني و وتي: بێگومان ئه‌م ديدارانه يارمه‌تي ئه‌دات به پته‌وکردنه‌وه‌ي هه‌رچي زياتري پێوه‌ندي دوو لايه‌نه له بواري ئابووري و بازرگاني و ئه‌مني.
جه‌ختيشي کرده‌وه له‌سه‌ر پێوشوێنگري کردني ڕێککه‌وتنه‌کاني نێوان به‌رپرساني هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به ئاسانکاري هات و چووي زياره‌تکاران و کارکردني بازرگاناني ئێراني و عێراقي و گواستنه‌وه‌ي کاڵا و هات و چووي لۆرييه‌کان له‌سه‌ر سنوور.
بريکاري وه‌زاره‌تي ناوخۆي عێراق سه‌باره‌ت به کرده‌وه تيرۆريستييه‌کاني ئه‌م دواييانه له عێراق هۆکاري ڕووداني کێشه‌ي ئه‌مني له ناوخۆ و سه‌رسنووره‌کاني عێراقي گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌بووني کێشه و ناکۆکي سياسي له سووريا و کاريگه‌ري کرده‌وه‌کاني ئه‌نداماني ئه‌لقاعيده له‌م قه‌يرانه.
ڕاشيگه‌ياند به ئامانجي به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي تيرۆريسته‌کان و ڕێگري کردن له ئه‌نجام داني کرده‌وه تيرۆريستيه‌کان هه‌موو باند و گرووپه‌کاني بکه‌ري ئه‌م چه‌شنه کرده‌وه‌گه‌له ده‌ستگير کراون.
عه‌دنان ئه‌سه‌دي دۆخي عێراقي به پاوه‌جێي وه‌سف کرد و کێشه‌کاني ئێستاي عێراقيش پاشهاته‌ي قه‌يران و شه‌ڕي سووريا زاني و زياديشي کرد: ئێمه کۆنتڕۆڵي بار‌و دۆخه‌که‌مان له ده‌ست دايه.
کوردپرێس