مه‌لاي جزيري
ناوي ته‌واوي (مه‌لاي جزيري) بريتييه له (شێخ ئه‌حمه‌دي جزيري)، ئه‌و شاعيرێكي كلاسيكي كورده به‌دامه‌زرێنه‌ري شێوه‌زاري كلاسيزمي كرمانجي ژووروو سه‌ر به‌شێوه‌زاري بۆتاني داده‌نرێت. ديوانه شيعرێكيشي به‌شێوه‌زاري كورمانجي هه‌يه.
ژياني مه‌لاي جزيري:
ناوي شێخ ئه‌حمه‌د كوڕي شێخ محه‌مه‌د جزيرييه. وشه‌ي جزيري له‌ناويدا ئاماژه به‌جزيره‌ي بۆتان ده‌كات. ساڵي 1570 له‌جزيره‌ي بۆتان هاتۆته دنياوه كه سه‌رده‌مي (ئه‌مير شه‌ره‌ف خاني كوڕي مير ئه‌بدال) بووه.
ناوي ته‌واوي (مه‌لاي جزيري) بريتييه له (شێخ ئه‌حمه‌دي جزيري)، ئه‌و شاعيرێكي كلاسيكي كورده به‌دامه‌زرێنه‌ري شێوه‌زاري كلاسيزمي كرمانجي ژووروو سه‌ر به‌شێوه‌زاري بۆتاني داده‌نرێت. ديوانه شيعرێكيشي به‌شێوه‌زاري كورمانجي هه‌يه.
له‌ته‌مه‌ني ده ساڵييه‌وه له‌لاي باوكي ده‌ستي به‌خوێندن كردووه‌و پاشان چووه‌ته لاي زانا به‌ناوبانگه‌كاني جزيره‌و فێري زانست بووه. به‌فه‌قێيه‌تي هه‌موو ناوچه‌كاني جزيره‌و هه‌كاري‌و ئامێدي‌و دياربه‌كر گه‌ڕاوه‌و له‌ته‌مه‌ني 32 ساڵيشدا ئيجازه‌ي مه‌لايه‌تي پێدراوه پاشان بووه‌ته مه‌لاو زۆربه‌ي كاتي بۆ وانه‌وتنه‌وه ته‌رخانكردووه.
شێخ محه‌مه‌دي باوكي له‌بنه‌ماڵه‌يه‌كي شێخي به‌رماڵي بووه‌و زۆر حه‌زي به‌خوێنده‌واري كردووه. له‌په‌رتووكي مێژووي كورد‌و كوردستاني ئه‌مين زه‌كي به‌گدا هاتووه: مه‌لاي جزيري ناوي شێخ ئه‌حمه‌ده‌و له‌جزيره‌ي ئيبن عمر له‌نيوه‌ي دوايي سه‌ده‌ي شه‌شه‌مي هيجري له‌ده‌وري عيماده‌دين حاكمي موسڵدا ژياوه.
مه‌لاي جزيري سۆفي بووه‌و له‌سه‌ر ڕێ‌و شوێني نه‌قشبه‌ندي بووه. ده‌ستێكي باڵاي هه‌بووه له‌لێكدانه‌وه‌ي قورئان‌و فه‌لسه‌فه‌و لێكدانه‌وه‌ي‌و ئه‌ستێره‌ناسي‌و زانستي كيمياو فيزيك‌و پزيشكيدا. هه‌روه‌ها زمانه‌كاني فارسي‌و عه‌ره‌بي‌و توركي به‌باشي زانيوه. مه‌لاي جزيري ساڵي 1640 له‌جزيره‌ي بۆتان كۆچي دوايي كردووه.
ناوبانگي
له‌به‌رئه‌وه‌ي له‌شاري جه‌زيره‌ي بۆتان له‌دايكبووه، نازناوي جه‌زيره‌يان خستووه‌ته پاڵي، جگه له‌جه‌زيري ناسراوه به‌مه‌لا يان مه‌لي وه ناسراوه به (نيشان جا) ئه‌و نيشانه نيشانه‌ي تيري خۆشه‌ويستيه ياخوود نيشان‌و خاڵي سه‌ر جه‌سته‌ي مرۆڤه كه تائێستا له‌و ڕوانگه‌يه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
به‌رهه‌مه‌كاني
زۆربه‌ي زۆري شيعره‌كاني ته‌ڕو پاراوو شيرين‌و ڕه‌وانن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ي دڵداري‌و ته‌سه‌وف‌و ڕاستي‌و خواپه‌رستي بووه‌و به‌مه‌به‌ستي دڵداري‌و خواناسي‌و سروشت هۆنراوه‌ي داناوه.
مه‌لاي جزيري خۆي به‌شاعيري بۆتان‌و هه‌موو كوردستان زانيوه‌و وتوويه‌تي:
گوڵي باغي ئيره‌مي بۆتانم : شه‌ب چراغي شه‌بي كوردستان‌م
ديواني مه‌لاي جزيري شيعره‌كاني مه‌لاي جزيري تێدايه كه به‌زاراوه‌ي كورمانجييه. (مارتن هارتمان) ڕۆژهه‌ڵاتناسي ئه‌ڵماني له‌ساڵي 1904 ديوانه‌كه‌ي مه‌لاي جزيري له‌به‌رلين‌و هه‌ولێرو به‌غداو تاران‌و قاميشلۆ چاپكراون‌و خۆي پێشه‌كي بۆ نووسيوه‌و له‌چاپه‌كه‌ي قاميشلۆدا، ديوانه‌كه‌ي به‌زماني عه‌ره‌بي لێكدراوه‌ته‌وه. هه‌ژاري شاعير ئه‌و ديوانه شيعرييه‌ي به‌سۆراني شه‌رحكردووه.
مه‌به‌ستي شيعري:
دڵداري‌و خۆشه‌ويستي
وه‌سفكرني كوردستان
ستايشي ميري بۆتان
باسكردن له‌هێرشه‌كاني مه‌غۆل‌و ته‌ته‌ر
سه‌رچاوه: ژياني ناوداران ـ وێكيپيديا