• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 135
  • یەكشەممه 20/12/1391
  • رۆژژمێر :

هۆگۆ چاوێز ماڵئاوايي لە ژيان کرد 

 سەرۆک کۆماري ڤێنزۆئێلا پاش چەندين مانگ تووشبوون بە شێرپەنجە لە تەمەني 58 ساڵيدا ماڵئاوايي لە ژيان کرد.

 بەپێي هەواڵي تبیانی کوردی : نيکۆلاس مادور، جێگري سەرۆک کۆماري ڤێنزۆئێلا، ڕايگەياند کە "هۆگۆ چاوێز" کە لە چەند ڕۆژي ڕابردوودا باري تەندروستي بەهۆي کێشە لە نەفەسدان تێکچووبوو، مردووە.بەگوێرەي ڕاگەياندنەکاني ڤێزۆئێلا، سەرۆک کۆماري ئەو وڵاتە کاتژمێر 16:25 ڕۆژي سێشەممە بەکاتي ناوخۆيي لە نەخۆشخانەيەک لە کاراکاس ماڵئاوايي لە ژيان کردووە.

چاوێز لە دوو ساڵي دواييدا بۆ چارەسەريي نەخۆشييەکەي چەندين جار سەرداني وڵاتي کووباي کرد.

سەرۆک کۆماري ڤێنزۆئێلا پاش چەندين مانگ تووشبوون بە شێرپەنجە لە تەمەني 58 ساڵيدا ماڵئاوايي لە ژيان کرد.

ناوبراو ئەگەرچي چەند ڕۆژ لەمەوبەر گەڕابووەوە کاراکاس بەڵام لەناو ميديا و کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەرنەکەوتبوو.

هۆگۆ چاوێز کە کەسێکي لەشکەري بوو لە ساڵي 1998 پۆستي سەرۆک کۆماريي ڤێنزۆئێلاي بەدەستهێنا و ساڵي ڕابردووش جارێکي تر لە هەڵبژاردنەکاني ئەو وڵاتە سەرکەوتني مسۆگەر کرد، بەڵام شێرپەنجە هەرگيز ئەو دەرفەتەي پێنەدا سوێندي ياسايي سەرۆک کۆماريي بخوات.

ناوبراو لە سەردەمي دەسەڵاتدارێتيدا گۆڕانکاريي زۆر، کە بە "ڕاسپاردەيي" ناوي دەهێنا، لە ياسا کۆمەڵايەتييەکان و هەروەها بواري پەروەردە و تەندروستي ڤێنزۆئێلا دروست کرد.

چەند خولەکێک پاش پشتڕاست کردنەوەي مەرگي چاوێز، سوپاي ڤێنزۆئێلا بە بڵاوکردنەوەي بەياننامەيەک ڕايگەياند کە بە هەموو هێزەوە ئامادەي پاراستني يەکپارچەيي خاک و ئاسايشي وڵاتە.

سوپاي ڤێنزۆئێلا هەروەها جەختي کردەسەر پابەندي خۆي بە فەرمان و بڕيارەکاني نيکۆلاس مادور، جێگري چاوێز.

بەپێي ياساي بنەڕەتي ڤێنزۆئێلا، پاش مەرگي سەرۆک کۆمار، سەرۆکي پەرلەمان بەرپرسيارێتي کاروبارەکان بەڕێوەدەبات تا کاتي بەڕێوەچووني هەڵبژاردني نوێ و ئێستاکە ديوسدادکابيو، سەرۆکي پەرلەماني ڤێنزۆئێلا بەرپرسيارێتييەکاني چاوێزي لە ئەستۆ دايە.

کوردپرێس