مه‌وله‌وي
مه‌ولانا ، شه‌شه‌مي ڕه‌بيعول ئه‌وه ڵي ساڵي406ي کۆچي له شاري"به‌لخ" که ئه‌وکات سه‌ر به ستاني خوراسان بوو ، له‌دايک بوو و له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که له ساڵي628ي کۆچي له‌شاري"قونييه"ي سه‌ر به ئيمپراتۆرييه‌تي ڕۆم کۆچي دوايي کرد، ناوبانگي به مه‌ولاناي ڕۆم ده‌رکرد.
"مه‌سنه‌وي مه‌عنه‌وي"، "ديواني شه‌مس" و"فيه مافيه" له به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌کاني مه‌ولانان.
باوکي مه‌ولانا ، "مه‌ولانا محه‌ممه‌د بن حوسێن خه‌تيبي"ناسراو به"به‌هائه‌دين وه‌له‌د"و"سوڵتانولعوله‌ما" له سۆفييه ناوداره‌کان و پياوێکي عارف بوو و په‌يڕه‌وي"ئه‌حمه‌دي غه‌ززالي" بووه .
مه‌ولانا له37ساڵاندا ، عارف و زانستوه‌ري سه‌رده‌مي خۆي بوو و قوتابيان له وجودي ناوبراو که‌ڵکيان وه‌رده‌گرت تا کاتێک که"شه‌مسه‌دين محه‌ممه‌د بن مه‌ليک دادي ته‌برێزي" چووه لاي مه‌ولاناو مه‌ولانا هۆگري ئه‌و بوو . ئه‌و چاوپێکه‌وتنه کورته ، کاري کرده سه‌ر حاڵي مه‌ولانا . له‌و سي ساڵه‌دا ، مه‌ولانا ، به‌رهه‌مي زۆري نووسي که به به‌رزترين ئه‌نجامه‌کاني ئه‌ندێشه‌ي مرۆيي داده‌نرێن . "مه‌سنه‌وي مه‌عنه‌وي"، "ديواني شه‌مس" و"فيه مافيه" له به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌کاني مه‌ولانان.
8ي ره زبه ر(29ي سێپته‌مبه‌ر) ، ڕۆژي يادکردنه‌وه‌ي"جه‌لاله‌دين محه‌ممه‌د به‌لخي"ناسراو به مه‌ولانايه.