نامه‌ي ساڵحي بۆ بان کي مۆن سه‌باره‌ت به سووريا
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران له نامهيهکي خۆي بۆ ئه‌مينداري گشتيي ڕێکخراوه‌ي نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان، جه‌ختي کرده‌وه له‌سه‌ر به‌رپرسيارێتي ياسايي وڵاتان و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کان بۆ هه‌وڵدان له پێناو چاره‌سه‌ري ئاشتيخوازانهي قه‌يراني سووريا.
به‌پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی : پاش تهقينهوهکاني ڕۆژي 21ي فێبريوێري/ 3ي ڕه‌شه‌مه، له شاري ديمهشقي پايته‌ختي سووريا، هاوپێوه‌ند به قه‌يراني ئه‌و وڵاته، عه‌لي ئه‌کبه‌ر ساڵحي نامهيهکي ئاڕاسته‌ي بان کي مۆن، ئه‌مينداري گشتيي ڕێکخراوه‌ي نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان کرد.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران له نامهيهکي خۆي بۆ ئه‌مينداري گشتيي ڕێکخراوه‌ي نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان، جه‌ختي کرده‌وه له‌سه‌ر به‌رپرسيارێتي ياسايي وڵاتان و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کان بۆ هه‌وڵدان له پێناو چاره‌سه‌ري ئاشتيخوازانهي قه‌يراني سووريا.
ساڵحي له‌و نامهيهدا جه‌ختي کردۆته‌وه له‌سه‌ر ڕهچاوکردني به‌رپرسيارێتي وڵاتاني جيهان و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کان و به تايبه‌ت نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردني ئاشتيخوازانهي قه‌يراني سووريا و داواشي کرد: ڕێکخراوه‌ي نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان ئه‌م چه‌شنه کرده‌وه تيرۆريستييانه شه‌رمه‌زار بکات.
هه‌روه‌ها دواکه‌وتني پڕۆسه‌ي چاره‌سه‌رکردني قه‌يراني سوورياي دژ به به‌رژه‌وه‌ندي خه‌ڵکي ئه‌و وڵاته زاني و هۆشداريشي دا له‌مه‌ڕ تهشهنهکردني قه‌يراني سووريا بۆ هه‌موو ناوچه‌که و وتي: گۆڕيني قه‌يراني سووريا بۆ قهيرانێکي گشتگير له ناوچه‌که، تايفهگري و شه‌ڕ له ناوچه‌که زياتر ده‌کات و پاشهاته ڕووخێنهرهکاني نه‌ک هه‌ر ناوچه‌که و جيهاني ئيسلام به‌ڵکوو هه‌موو پێکهاته‌ي نێونه‌ته‌وه‌يي ده‌گرێته‌وه.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران وێڕاي ده‌ربڕيني نيگه‌راني خۆي له کرده‌وه‌ي تيرۆريستي و توندوتيژي گرووپه توندڕه‌وه‌کان که له‌لايه‌ن هه‌ندێ وڵاتانه‌وه پشتيواني ده‌کرێن، ڕێگري کردن له دووپات بوونه‌وه‌ي کارهساتهکاني پێشووي له ڕێگاي گفتوگۆ و ڕاگۆڕينهوهي گشتگيرهوه به کارێکي پێويست زاني.
هه‌روه‌ها دژايهتي کردني ئه‌مه‌ريکاي له‌گه‌ڵ ئيدانهکردني ئه‌م چه‌شنه کرده‌وه‌يه له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌ني ئاسايشه‌وه به پيشاندهري هه‌ڵوێستي دووفاقي و ناڕاستي ئه‌م وڵاته له به‌رانبه‌ر تيرۆريسم لێکدايه‌وه.
له کۆتاييدا ساڵحي ئاماده‌يي ئێراني بۆ يارمه‌تي داني پڕۆسه‌ي چاره‌سه‌ري ئاشتيخوازانهي قه‌يراني سووريا، له چوارچێوه‌ي هه‌وڵه‌کان له ئاستي ناوچه‌که و کۆمه‌ڵگاي نێونه‌ته‌وه‌يي ڕاگه‌ياند.
کوردپرێس