رێوڕهسمي رێزنان له شه‌هيداني بوردومانه‌كه‌ي 17ي ره‌شه‌ممه‌ي پيرانشار
رێوڕهسمي رێزنان له ياد و بيره‌وه‌ريي شه‌هيداني بوردوماني 17ي ره‌شه‌ممه له پيرانشار له ساڵي 1363 ي كۆچي خۆري له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕهسمي رێزنان له ياد و بيره‌وه‌ريي شه‌هيداني بوردوماني 17ي ره‌شه‌ممه له پيرانشار له ساڵي 1363 ي كۆچي خۆري له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به پێي راپۆرتي تبیانی کوردی له‌م رێوڕه‌سمه‌دا که به ئاماده‌بووني چين و توێژي جۆراوجۆري خه‌ڵکي پيرانشار به تايبه‌ت بنه‌ماڵه‌ي شه‌هيدان و گيانبازاني ئه‌م رووداوه و ژمارێک له به‌رپرساني شارستانيي له هۆلي ئامفي تئاتري که‌لتوور و ئيرشادي ئيسلاميي به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆکي شووراي ئيسلاميي شاري پيرانشاريش وێڕاي رێزنان له ياد و بيره‌وه‌ريي شه‌هيداني 17ي ره‌شه‌ممه‌ي 1363ي ئه‌م شاره وێڕاي ئاماژه به‌م خاڵه که شه‌ڕي هه‌شت ساڵه‌ي ئێران و عێراق ئاکامي روحيه‌تي ده‌ستدرێژيي سه‌رۆکاني رژێمي به‌عسي عێراق بوو که بێ ئه‌وه‌ي که بيانهه‌وێ به‌سه‌ر گه‌لي ئێمه‌يان داسه‌پاند وتي: گه‌لي ئێمه له‌ماوه‌ي ئه‌م ساڵانه‌دا ده‌ست درێژيي ره‌ت کردووه‌ته‌وه و به‌خته‌وه‌رانه به خۆڕاگريي توانيوێتي راستيي خۆي به جيهانييه‌کان بسه‌لمێنێ.حوسه‌يني موقه‌ده‌م وتيشي: ئه‌مڕۆ وڵات مشکلۆزمه‌ي خوێني شه‌هيدانه چوون ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوويان ئێمه ئه‌مڕۆ نه‌مانده‌تواني خاوه‌ني ئه‌م ئاسايشه‌ي ئێستا بين.
له درێژه‌ي ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا سه‌لام ئازادمه‌نيش يه‌کێک له گيانبازاني رووداوي بوردوماني ئاسمانيي 17ي ره‌شه‌ممه‌ي 63 وێڕاي ئاماژه به جێ و شوێني شه‌هيد و شه‌هاده‌ت له که‌لتووري ئيسلام‌دا وتي: شه‌هيداني 17ي ره‌شه‌ممه‌ي 1363 نومادي خۆڕاگريي کورده‌کان له به‌رامبه‌ر ده‌ست درێژکارانن چوون که ئه‌وان سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي که به‌رده‌وام تووشي هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ي ئاسمانيي رژێمي به‌عسي سه‌ددام بوون به‌ڵام هيچ کات شاري خۆيان به‌جێ نه‌هێشت.
کوردپرێس