هێڵێ بۆري گواستنه‌وه‌ي گازي ئێران بۆ پاکستان چۆته نێو قۆناخي جێ به‌جێ کرانه‌وه
"ڕۆسته‌م قاسمي"وه‌زيري نه‌وتي ئێران وتي: پرس و بابه‌ته‌کاني پێوه‌ندي دار به گرێبه‌ستي هێڵي بۆري گواستنه‌وه‌ي گازي ئێران بۆ پاکستان ، کۆتايي پێهاتووه‌و کاره‌که چۆته نێو قۆناخي جێ به‌جێ کرانه‌وه.
"ڕۆسته‌م قاسمي"وه‌زيري نه‌وتي ئێران وتي: پرس و بابه‌ته‌کاني پێوه‌ندي دار به گرێبه‌ستي هێڵي بۆري گواستنه‌وه‌ي گازي ئێران بۆ پاکستان ، کۆتايي پێهاتووه‌و کاره‌که چۆته نێو قۆناخي جێ به‌جێ کرانه‌وه.
به‌پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵده‌ريي تبیانی کوردی "ڕۆسته‌م قاسمي"وێڕاي ئاماژه به لێدواني ئه‌م دواييه‌ي ڕاوێژکاري سه‌رۆک وه‌زيراني پاکستان له‌باره‌ي هه‌ڵگرتني جه‌ريمه‌و سزا له گرێبه‌ستي دروست کراني هێڵێ بۆري گواستنه‌وه‌ي گازي ئێران بۆ پاکستان، پێي داگرت: جه‌ريمه له‌سه‌ر بڕگه‌کاني گرێبه‌ستي هێڵي بۆري ئاشتي لانه‌براوه‌و پێشه‌کييه پێويسته‌کان بۆ واڵاکراني ئه‌و هێڵه بۆرييه، حه‌وته‌ي داهاتوو و به‌ئاماده‌بووني به‌رپرساني ئێراني و پاکستاني له‌خاڵي سفري سنووري دوو وڵات به‌ڕێوه ده‌چێ.
"عاسم حوسێن"ڕاوێژکاري سه‌رۆک وه‌زيراني پاکستان بۆ کاروباري نه‌وت و سه‌رچاوه سرووشتييه‌کان ، به‌رله‌وه ڕايگه‌ياندبوو ؛ بێتوو کاري کۆتايي پێهێناني جێ به‌جێ کراني خرانه‌گه‌ڕي هێڵي بۆري گواستنه‌وه‌ي گازي ئێران بۆ پاکستان ، دوابکه‌وێ ، ئه‌و پرۆژه‌يه بۆي نييه جه‌ريمه بدا و کاتي که‌وتنه‌گه‌ڕيشي گرێدراوه به کاتي تۆکمه‌کراني.
کۆماري ئيسلاميي ئێران به‌پێي گرێبه‌ستێکي25 ساڵه، له‌ساڵدا 7.8 مليارد مه‌تري شه‌ش پاڵوو گازي سرووشتي بۆ پاکستان هه‌نارده ده‌کا.
رادیو سوران