هه‌شته‌مين کۆڕەجێژني فيلم و وێنەي ژيار له سنه ده‌ست پێکرا
سه‌رۆکي ئيداره‌ي که‌لتوور و ئيرشادي ئيسلاميي شارستاني سنه وتي : هه‌شته‌مين کۆڕەجێژني فيلم و وێنەي ژيار له‌مڕۆ 19ي ره‌شه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ي دوو رۆژ له شاري سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
سه‌رۆکي ئيداره‌ي که‌لتوور و ئيرشادي ئيسلاميي شارستاني سنه وتي : هه‌شته‌مين کۆڕەجێژني فيلم و وێنەي ژيار له‌مڕۆ 19ي ره‌شه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ي دوو رۆژ له شاري سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
حه‌ميد ره‌زا گه‌وهه‌ري له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ريي تبیانی کوردی : 441 ئاسه‌وار ناردراوه بۆ نووسينگه‌ي ئه‌م فستيڤاله که 90يان فيلمي کورته.گه‌وهه‌ري وتيشي: 43 فيلم له‌مانه به ته‌وه‌ره‌ي به‌ره‌ڤانيي پيرۆز، ساڵي به‌رهه‌مي نيشتمانيي ، پشتيوانيي له کار و سه‌رمايه‌ي ئێرانيي ، فيلمي ئه‌وه‌لييه‌کان و ئازاد توانيويانه بێن بۆ به‌شي پێشبڕکێ و نومايش بدرێن.
ناوبراو وتيشي: 27 فيلم له به‌شي ئازاد 14 فيلمي چيرۆک، 6 فيلمي ئه‌زمونيي و 4 فيلمي زيندوو نومايي ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ن که توانيويانه بێن بۆ به‌شي کۆتايي ئه‌م فستيڤاله.
سکرتێري فستيڤالي هه‌شته‌مي فيلم و وێنه‌ي ژيار جه‌ختي کرد: له به‌شي تايبه‌تيش 3 فيلم به پرسي ساڵي جيهادي ئابووريي و پشتيوانيي له کار و سه‌رمايه‌ي ئێرانيي 3 ئاسه‌وار به سه‌ردێري ژينگه، 3 فيلم به بابه‌تي به‌ره‌ڤانيي پيرۆز و هه‌شت فيلمي ئه‌وه‌لي توانيويانه بێن بۆ به‌شي کۆتايي ئه‌م فستيڤاله.
ناوبراو ژماري ئه‌و وێنانه‌ي که گه‌يشتووه‌ته نووسينگه‌ي ئه‌م فستيڤاله 330 دانه ڕاگەياند و وتي : 10 وێنه به بابه‌تي کار و سه‌رمايه‌ي ئێرانيي، سێ دانه به بابه‌تي به‌ره‌ڤانيي پيرۆز و 18 وێنه له به‌شي ئازاد و 12 وێنه‌ي په‌يوه‌ندييدار به ژينگه توانيويانه بێن بۆ به‌شي کۆتايي ئه‌م فستيڤاله.
ناوبراو له کۆتاييدا ئاماژه‌ي کرده ئامانجي به‌رێوه‌چووني ئه‌م فستيڤاله و ناس کردن و ناساندني توانايي گه‌نجان و رێزگرتن له به‌رهه‌مه شانازيي پێکراوه‌کان به ڕوانگەي په‌ره‌داني بايه‌خه باڵا ئايينيي و ناسنامه‌ييه‌کان، پته‌وکردني بنه‌ماڵه، بەخشيني ورەي هيواداريي و دادگه‌ريي، په‌ره‌ي که‌لتووري بوێريي و به‌ره‌ڤانيي پيرۆز و سه‌رنجدان به پاراستن و چاودێريي ژينگه له گرينگترين ئامانجه‌کاني به‌ڕێوه‌چووني ئه‌م فستيڤاله راگه‌ياند.
کوردپرێس