ديداري جێگري تاڵه‌باني و سه‌يد عه‌مار حه‌کيم
جێگري سه‌رۆک کۆماري عێراق و سه‌رۆکي مه‌جلسي باڵاي ئيسلاميي ئه‌م وڵاته له ديداري يه‌کتر جه‌ختيان کرده سه‌ر پێويستيي به‌هێزترکراني سه‌قام و يه‌کگرتوويي نيشتماني و بارودۆخي نێوخۆ و ناوچه‌يي و نێونه‌ته‌وه‌ييان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
جێگري سه‌رۆک کۆماري عێراق و سه‌رۆکي مه‌جلسي باڵاي ئيسلاميي ئه‌م وڵاته له ديداري يه‌کتر جه‌ختيان کرده سه‌ر پێويستيي به‌هێزترکراني سه‌قام و يه‌کگرتوويي نيشتماني و بارودۆخي نێوخۆ و ناوچه‌يي و نێونه‌ته‌وه‌ييان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فارس له به‌غدا، سه‌يد عه‌مار حه‌کيم له نووسينگه‌که‌ي له شاري به‌غدا له‌گه‌ڵ خه‌زير خه‌زاعي جێگري سه‌رۆک کۆماري عێراق ديدار و تێيدا رێزي گرت له هه‌وڵه‌کاني ناوبراو و وه‌ئه‌ستۆگرتني نوێنه‌رايه‌تيي عێراق له زۆربه‌ي کۆبوونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌يي و ناوچه‌ييەکان و دياريي کراني ئه‌زموني عێراق و به‌رگريي کردن لەوڵات له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا.
له‌م ديداره‌دا بارودۆخي نێوخۆ و ناوچه‌يي و نێونه‌ته‌وه‌يي به چڕوپڕيي خرايه به‌ر باس و لێکدانه‌وه و سه‌رۆکي مه‌جلسي باڵاي ئيسلاميي عێراق پێشوازيي کرد له په‌سه‌ندکراني بودجه‌ي گشتيي ئه‌م وڵاته و وتي که ئه‌م کاره کاريگه‌رييه‌کي باشي ده‌بێ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاريي به شارومه‌ندان.ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختي کرده سه‌ر درێژه‌ي هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيي کوردستانيي عێراق له بواري دۆسيه‌ي په‌يوه‌نديدار به نه‌وت و هۆگريي فراواني بۆ دابيني مافه‌کان و ره‌وتي دروست بۆ کاروباره‌کان.
له‌م حاڵه‌شدا جێگري سه‌رۆک کۆماري عێراقيش جه‌ختي کرده سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه زۆره‌کان و په‌يوه‌نديي مێژوويي نێوان پارتي ده‌عوه‌ي ئيسلاميي و مه‌جلسي ئه‌علا و وتي: ئه‌م ديدارانه ده‌بێته هۆي ده‌رکه‌وتني بيرۆکه‌ي باشتر و ئاگاداريي زياتر و قازانجێکي زياتر بۆ عێراقييه‌کان و به‌رپرسايه‌تيي هاوبه‌شي ئه‌م دوو لايه ده‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي که ئه‌وان له به‌ره‌يه‌کدا به مه‌به‌ستي وه‌دي هێناني باش‌ترين چوارچێوه‌ي کاريي هاوبه‌ش بۆ هه‌موو لايه‌نه‌کاني گۆڕه‌پاني سياسيي عێراق.
سه حه ر تی وی