ده‌رچوون له به‌ندي 7 سهدريشي هێنايه قسه
سه‌رۆكي ره‌وتي سه‌در هيواي خواست ده‌رچووني عێراق له به‌ندي حهوتهمي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان له به‌رامبه‌ر فرۆشتني خاكي ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام نه‌درابێت.
موقته‌دا سه‌در له وه‌ڵامي يه‌كێك له شوێنكهوتواني له باره‌ي ده‌رچووني عێراق له به‌ندي حهوتي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان رايگه‌ياند: هيواخوازم ئه‌و بڕياره له به‌رامبه‌ر فرۆشتني خاكي عێراق دهرنهكرابێت.
وتيشي: حكومه‌تي عێراق مافي ئه‌وه‌ي نييه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان و نوێنه‌راني گه‌ل، سازش له سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌كان بكات.
سه‌رۆكي ره‌وتي سه‌در هيواي خواست ده‌رچووني عێراق له به‌ندي حهوتهمي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان له به‌رامبه‌ر فرۆشتني خاكي ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام نه‌درابێت.
موقتدا سه‌در باسي له‌وه‌شكردوه كه پێويسته به هۆي ده‌رچووني عێراق له به‌ندي حهوتي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان دووايين سه‌ربازي بياني له‌و وڵاته بچێته‌ده‌ره‌وه و دووايين باره‌گاي سه‌ربازي ئه‌مريكاش دابخرێت و به‌وه‌ش سه‌ربه‌خۆيي ته‌واوه‌تي عێراق ده‌سته‌به‌ر بكرێت .
شاياني باسه رۆژي پێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌ني ئاسايشي نێوده‌وڵه‌تي به زۆرينه‌ي ده‌نگ بڕياريدا عێراق له به‌ندي 7 ي پهيماننامهي نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان ده‌ربهێنرێت.
دووابهدواي هێرشي عێراق بۆ سه‌ر كوه‌يت له ساڵي 1990 دا نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان عێراقي خستبوه به‌ندي حهوتي پهيماننامهي خۆي و به هۆيه‌وه چه‌ندين سزاي توندي ئابوري و سياسي به سه‌ر حكومه‌تي به‌غدادا سه‌پێنرابوو.
له ئێستا عێراق له به‌ندي شهشهمدايه كه به پێي ئه‌و به‌نده ده‌توانێت به بێ چاودێري نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان و دهستوهرداني ده‌ره‌كي كێشه‌كاني خۆي له گه‌ڵ وڵاتاني دراوسێ به شێوه‌يه‌كي ئاشتيانه و له چوارچێوه‌ي دانوساني راسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر بكات.
سايتي راديو نەوا