• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2543
  • سێ شەممه 11/4/1392
  • رۆژژمێر :

حەسەن زيرەك كێ بوو! ژياننامەكەي بخوێنەرەوە

حەسەن زيرەك لە گەڕەكي سەر قەڵا، هەر ئەو شوێنەي كە قەڵاي سەردار و مزگەوتي جاميعا ‌و حەوزەگەورەي بۆكاني لێ هەڵكەوتووە، لە رۆژي (29)ي  مانگي (11)ي  ساڵي (1921) لە دايك بووە، لە تەمەني خوار دە ساڵيدا لەگەڵ چەند‌‌كەسي دەنگ‌خۆشاني بۆكان لە شاييەكاني ناو شار و گوندە كاني بۆكان گۆراني وتوە.

لە حەوت و هەشت ساڵيدا بەردەستي مسگەري و قاوەچييەتي دەكاو هەروەها خزمەتي ماڵە دەوڵەمەندەكاني بۆكان كردووە. تەمەن (11) ساڵان دەبێت كە باوكي كۆچي‌ دوايي دەكات و دايكيشي شوو دەكاتەوە، زيرەك و خوشك و براكاني دەكەونە ژيانێكي پڕ لە سەخڵەتي جيا لە يەك،لەو ساڵەوە بە هەتيوي دەمێنێتەوە و بۆ درێژەي ژياني دەست دەكات بە قاوەچييەتي و چاوساخي و بەردەستي ئاغاكان. ساڵي (1953) بۆ يەكەم جار دەنگي لە راديۆي كوردي بەغداد بيستراوە. 14ي گەلاوێژي (1958) گەڕاوەتەوە بۆ ئێران، هەر لەو ساڵەدا لەگەڵ مێدياي زەندي زەماوەندي كردووە. لە ساڵاني (1960 – 1961) لە شاري سلێماني لە تيپي شانۆي هونەرەجوانەكان لەگەڵ سێوەخان و رەشۆڵ عەبدوڵڵا لە شانۆنامەكاني «بوكي ژێر دەواري رەش» و «خەسوو يان ئەژديها» و «تەڕپير» بەشداري كردووە.

حەسەن زيرەك لە گەڕەكي سەر قەڵا، هەر ئەو شوێنەي كە قەڵاي سەردار و مزگەوتي جاميعا ‌و حەوزەگەورەي بۆكاني لێ هەڵكەوتووە، لە رۆژي (29)ي مانگي (11)ي ساڵي (1921) لە دايك بووە، لە تەمەني خوار دە ساڵيدا لەگەڵ چەند‌‌كەسي دەنگ‌خۆشاني بۆكان لە شاييەكاني ناو شار و گوندە كاني بۆكان گۆراني وتوە.

لە نێوان ساڵاني (1967 – 1968) لە شاري سەقز هۆتێلي سێ ئەستێرەي هەبووە كە بۆخۆي لەوێ گۆراني گوتووە. حەسەن زيرەك ئەگەرچي لە بنەماڵەيەكي هەژار بوو و لە خوێندن بێ‌بەش بەڵام تواني بە دەنگە ناسكەكەي خۆي ببێتە ئاوازێ لە گوێي هەموو كوردێكدا بزرەنگێتەوە. حەسەن زيرەك لە ژياندا ئازاري زۆري كێشا. دوايين ساڵەكاني ژياني حەسەن زيرەك لە نەخۆشي و كەساسي‌ رووي تێكرد. ماوەيەكي زۆر ئازاري نەخۆشيني چێشت. ساڵي (1971) نەخۆشي هێرشي بۆ دێنێ و شێرپەنجەي جگەر زۆري بۆدێنێت و دواي ماوەيەكي زۆر لە جێگادا كەوتن لە (1972)دا لە نەخۆشخانەي شاري بۆكان ماڵئاوايي لە زێد و نێشتمانەكەي دەكا و لە سەر ويستي خۆي لە داوێني كێوي ناڵەشكێنە، كە دەڕوانێتە بۆكان ئەسپاردەي دايكي نيشتمان دەكرێت.

ئاژانسي هەوالي نەها

ئاژانسي هەوالي ناوخو