• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 126
  • شەممه 22/4/1392
  • رۆژژمێر :

بارزاني لەگەڵ وه‌فده‌کاني پەيەدە و ئەلپارتي کۆبۆوە 

سەرۆکي هەرێمي کوردستان له‌ دوو ديداري جيادا له‌ هاوينه‌ هه‌واري سه‌لاحه‌ددين له‌گه‌ڵ وه‌فدێکي پارتي ديموکراتي کورد لە سووريا (ئه‌لپارتي) و وه‌فدێکي پارتي يه‌کێتي ديموکراتيک کۆبووه‌وه‌.

به‌ پێي هه‌واڵي کوردپرێس: دوێنێ سێشەممە 9ي جووڵاي/18ي پووشپه‌ڕ،مه‌سعوود بارزاني له‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێکي ئه‌لپارتي بارودۆخي سياسي و دواپێشهاتەکاني سووريا بە گشتي و ناوچه‌ کوردنشينه‌کان به‌ تايبه‌تي  تاوتوێ کرد.

جەختيش لەسەر پێويستي پێشخستني دۆزي ڕەواي گەلي کورد لە سووريا کرايەوە.

بارزاني رايگەياند: پێويستە لايەنە سياسييە کوردييەکاني سووريا يەکڕيزيي خۆيان بپارێزن و ببنە خاوەني ستراتيژي و وتارێکي هاوبەش.

 ئاماژەي بەوەشکرد که‌ بۆ ئەوەي دەستکەوتەکاني کورد لە سووريا لە کيس نەچێ پێويستە هەموو لايەک قبووڵي بووني يەکتر بکەن.

هاوکات هه‌ر سێشه‌ممه‌ لە سەلاحەدين مەسعوود بارزاني، سەرۆکي هەرێمي کوردستان پێشوازي لە وه‌فدێکي پارتي يەکێتي ديموکراتي (پەيەدە) کرد.

لە دانيشتنێکدا باس لە بارودۆخي سياسي ناوچه‌ کوردنشينه‌کاني سووريا کرا وه‌فده‌که‌ي پارتي يه‌کێتي ديموکراتيک،بۆچوونەکاني خۆيان لەبارەي پەيوەنديي نێوان حزبە کوردييەکاني سووريا و ئەو کێشانەي لەنێوان لايەنە سياسييەکاندا هەيە بۆ بارزاني خسته‌ڕوو.

بارزاني جەختي لەوە کردەوە کە سەرباري بووني جياوازي بيروڕا لەنێوان لايەنە کوردييەکاني سووريا پێويستە هەموو لايەک پێکەوە لەسەر خاڵە هاوبەشەکان و پڕەنسيپ و ستراتيژييەکي دياريکراو ڕێک بکەون.