ڕووداوي هاتوچوو له جاده‌کاني کوردستان 42 کوژراو و برينداري لێکه‌وته‌وه
ڕووداوي هاتوچوو له جاده‌کاني پارێزگاي کوردستان له‌ماوه‌ي چوار ڕۆژي ڕابردوودا 4 کوژراو و 38 برينداري لێکه‌وته‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ناوه‌ندي فه‌رمانده‌يي و کۆنتڕۆڵي ئينتيزامي پارێزگاي کوردستان: کوژراني 4 که‌س و بريندار بووني 38 که‌س له 4 ڕۆژي پێشوودا به‌هۆي 25 ڕووداوي هاتوچووي له جاده‌کاني ناوخۆيي و ده‌ره‌وه‌ي شاره‌کاني پارێزگا بووه.
ڕووداوي هاتوچوو له جاده‌کاني پارێزگاي کوردستان له‌ماوه‌ي چوار ڕۆژي ڕابردوودا 4 کوژراو و 38 برينداري لێکه‌وته‌وه.
له‌مه‌ڕ ئه‌و ڕووداوانه به‌رپرسي پۆليسي ڕێگاي کوردستان و به‌رپرسي هێزه‌کاني ئينتيزامي کوردستان پێشنياريان به هاووڵاتيان کرد له‌کاتي لێخوڕيني ئۆتۆمبێل خۆ له تيژڕه‌وي بپارێزن و پابه‌ندي ياساکاني هاتوچوو بن.